هاتوچۆی هەرێم له‌ باره‌ی ئۆتۆمبیله‌ بێ سه‌ره‌تاكانه‌وه‌ ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتوچۆی هەرێم له‌ باره‌ی ئۆتۆمبیله‌ بێ سه‌ره‌تاكانه‌وه‌ ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

پاش ئەوەی ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بەرپرسێکی حزبی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە بڕیارێکی نوێی دەرکردبێت، هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بڕیارێکی نوێ دەرنەکراوە.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 13 ی ئه‌یلولی 2021 عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا بڕیارێکیان دەرکردووە کە ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی ئامارنەکراون دەستی بەسەردا دەگیرێت و تا ئێستاش هەمان بڕیار پەیڕەودەکەن و بڕیاری نوێ نەدراوە.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئومێد كوردی، سەرۆكی ئەنجومەنی ئوتومبیلە بێ سەرەتاكان ڕایگه‌یاندبوو، ئەمڕۆ نزیكەی 300 كەس لە خاوەنی ئەو ئوتومبیلانە لەبەردەم مەڵبەندی یەكێتی  گردبوونەوەیەكیان بۆ چارەسەری كێشەكەیان ئەنجامداوە و دوای كۆبوونەوەش لەگەڵ بەرپرسانی مەڵبەند، گەیشتونەتە ئەو بڕیارەی لە ئەمڕۆوە ئەو ئوتومبیلانە دەتوانن هاتووچۆیان پێبكرێت تا بڕیاری نوێیان بۆ دەردەچێت، هەروەها دەشتوانرێت مامەڵەی كڕین و فرۆشتنیان پێوە بكرێت .

 

 

هه‌واڵی گرنگ