محمد یحیی عزیز: لە زانكۆی ئەزهەر لەمیسر 70 قوتابی كورد لە زانكۆی ئەزهەر دەخوێنن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

محمد یحیی عزیز: لە زانكۆی ئەزهەر لەمیسر 70 قوتابی كورد لە زانكۆی ئەزهەر دەخوێنن

 

لەگەڵ ئەوەی كەوا كورد لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی عەرەبی پەیوەندی بەهێزی هەیە ، بەڵام وڵاتی میسڕی عەرەبی زیاتر پەیوەندی قوڵی مێژوویی هەبووە لەگەل كورد ، وە لە رووی سیاسیەوە زیاتر ئەم پەیوەندیە بەدیار كەوت لەسەر دەمی سەرۆكی میسڕی جەمال عبدولناسر .

زۆرێك لە كورد لە پارێزگا جیاجیاكانی میسڕی عەرەبی دەژین ، لەگەڵ ئەوەی كەوا سەرخەری كۆمەڵگای میسڕین بەڵام پارێزەری بنەچەكی كوردی خۆیانن تا ئێستا، بڵاوبونەوەی كورد بە شێوازێكی بەرفراوان لە میسڕی عەرەبی دوای ئازادكردنە یەك لەدوا یەكەكانی ئیسلامی دێت بۆ ناوچەكانی كوردستان، وە بوون بە بەشێك لە كۆمەڵگای ئیسلامی و پێكهاتەیەكی گرنگ و سەرەكی شارستانیەتی ئیسلامی وە بەدیاری كراوی لەگەڵ سەركردایەتی كردنی سەڵاحەدینی ئەیوبی كوردی بۆ ناوچەكە ، كە بەشدار بوو لە هێنان و هاتنی بە لێشاوی كورد بۆ میسڕی عەرەبی لە پیاوانی دەسەڵاتدار و بەرێوەبردن و سەركردە سەربازیەكان و سەرباز و بازرگان و بگرە تا قوتابانی زانست لە مزگەوتی ئەزهەر.

دەستپێكردنی بەم دواییانەی چوونی قوتابیانی كورد بۆ میسڕی عەرەبی بەتایبەتی زانكۆی ئەزهەر ، پاش ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان دێت بۆ كردنەوەی پەیمانگای ئەزهەر لە هەرێمی كوردستان ساڵی 2008 لە پارێزگای هەولێر سەر بە زانكۆی ئەزهەر لە كۆماری میسڕی عەرەبی بۆ خوێندنی پرۆگرام و وانە شەرعیەكان و زانستە ئیسلامیەكان ،وە بەیەكەم پەیمانگا دادەندرێت لە سەرتاسەری عێراق كە سەر بە زانكۆی ئەزهەری میسڕی بێت.

خوێندن لە پەیمانگای ئەزهەر لە هەولێر 6 ساڵە بۆ بەدەست هێنانی بروانامەی بەكالۆریا كە یەكسانە بۆ پۆلی دوازدەی ئامادەیی ، وە پاشان قوتابی سەرپشكە لەوەی كەوا خوێندنەكەی تەواو بكات لە زانكۆی ئەزهەر لە كۆماری میسڕی عەرەبی یان درێژەدان بە خوێندنی لە چەند زانكۆ و پەیمانگایەك لە ناوەوەی هەرێمی كوردستان، كە لە ئەگەری درێژە پێدانی قوتابی لە زانكۆكانی ئەزهەر لە میسڕ گشت خەرجیەكانی زانكۆ و نیشتەجێ بوون و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری لە ئەستۆی ئەزهەر دەبێت .

شایەنی باسكردنە كەوا شەزهەر ئەحمەد تەیب ساڵانە 25 كورسی خوێندنی بەخشیوە بە پەیمانگای ئەزهەر لە هەولێر .

هەروەك و چۆن موحەممەد یەحیا عەزیز نوێنەری قوتابیانی كورد لە ئەزهەر ئاماژەی بەوە كرد كەوا ژمارەی دەرچوانی قوتابیانی كورد لە پەیمانگای ئەزهەر لە هەولێر كەوا لە ئێستادا درێژە بەخوێندنەكەیان دەدەن لە زانكۆی ئەزهەر لە میسڕ ژمارەیان زیاترە لە 70 قوتابی ، لە زانكۆكان و خوێندنی باڵا.

موحەممەد یەحیا ئەوەشی باس كرد كەوا قوتابیانی كورد بەشدارن لە دانیشتنە زانستیەكان و پێشبڕكێ و فیستیڤالە زانستی و هونەریەكان ، لە پاڵ خوێندنە ئەكادیمیەكانیان.

موحەممەد یەحیا عەزیز لە ساڵی (1997) لە ناحیەی رزگاری (تۆبزاوە) لە هەولێر لە دایك بووە ، دەرچووی پەیمانگای ئەزهەرە لە هەولێر و دەرچووی زانكۆی زانستە ئیسلامیەكان و یاسایە لە ئەزهەر ، كە ئێستا وەك نوێنەر و نێردەی فەرمی وەزارەتی ئەوقاف و پەیمانگای ئەزهەر لە ئەزهەر لە كۆماری میسڕی عەرەبی كار دەكات، وە بەشدار بووە لە چەندین كۆنفرانسی نێو دەوڵەتی لەوانە (كۆنفرانسی ئەزهەری جیهانی بۆ سەرخستنی قودس – كۆنفرانسی ئەزهەری جیهانی بۆ نوێگەری لە فیكری ئیسلامی) و چەند سەردانێكی فەرمی هەبووە لە رابردودابۆ لای شێخی ئەزهەر دكتۆر ئەحمەد تەیب .

 

 

هه‌واڵی گرنگ