بومەلەرزەیەك پارێزگای دهۆكی گرتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بومەلەرزەیەك پارێزگای دهۆكی گرتەوە

ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٤.٣ پلەی رێختەر بە دووری ٦٤كم پارێزگای دهۆكی گرتەوەو بەشێك لە هاوڵاتیان هەستیان پێكردووە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: كاتژمێر ٢ و ٤٣ دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ ٢٥-٩-٢٠٢١ بە دوری ٦٤ كیلۆمەتر لە پارێزگای دهۆك بومەلەرزەیەك روویدا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: گوڕی بومەلەرزەكە ٤.٣ پلەی رێختەر بووەو بە قوڵای ٣٠ كم بوە.

 

هه‌واڵی گرنگ