ئەندامێكی لیژنەی دارایی: جارێکی دیکە نرخی دۆلار ھاوشێوەی رابردوو دانابەزێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەندامێكی لیژنەی دارایی: جارێکی دیکە نرخی دۆلار ھاوشێوەی رابردوو دانابەزێتەوە

كوردیو

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق زانیاری لەبارەی گۆڕانكارییەكانی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی دەدات و ڕاشیدەگەیەنێت،"پێموانییە جارێکی دیکە نرخی دۆلار ھاوشێوەی رابردوو دابەزێتەوە".

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند،"لەلایەن ھاوڵاتییانەوە فشارێکی زۆر لەسەر حکومەتی عێراق ھەیە بۆ دابەزینی نرخی دۆلار، بەڵام پێموانییە جارێکی دیکە نرخی دۆلار ھاوشێوەی رابردوو دابەزێتەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە،"حکومەتی عێراق زۆر سودی لە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بینیوە چونکە عێراق نەوت بە دۆلار دەفرۆشێت".

جێگەی باسە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، بە بڕیاڕێکی حکومەتی عێراقی، بانکی ناوەندی نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکی بۆ 1450 دینار بەرزکردەوە و جێگیری کرد، هاوڵاتیانیش لەو بڕیارەی بانكی ناوەندی نیگەرانن و بە بارگرانییەكی دیكەی سەر ژیانیان دەزانن.

 

هه‌واڵی گرنگ