کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئێوارەخوانێک لە بەغدا ساز دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئێوارەخوانێک لە بەغدا ساز دەکات

هەولێر - کوردستان- XXی تەمموزی 2023: سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێوارەخوانێکی تایبەتی لە بەغدای پایتەختی عێراق لە هۆڵی ئیبریز سازکرد، کە هاوکات بوو لەگەڵ بۆنە چاوەڕوانکراوەکەی گالاکسیUnpacked2023. بە ئامادەبوونی بەرچاوی کاریگەرەکانی سۆشیال میدیاو دروستکەرانی ناوەڕۆکو کۆمەڵێک پیشەگەری میدیایی و نوێنەری کۆمپانیاکانی پەیوەندی، و کەسانی گرنگ.

لە میانی ئاهەنگی ئێوارەخوانەکەدا کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین داهێنانە نوێیەکانی خۆی ئاشکرا کرد، کە بریتییە لە زنجیرەی مۆبایلە نوێیەکانی گالاکسیZ کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە، کە بە دوو وەشانیگالاکسیZ Fold5و گالاکسیZ Flip5نوێنەرایەتی دەکرێت، لەگەڵجوانکاری نوێی جیاواز، کە دیارترینیان تابلێتیS9ە. هەروەها دروستکەرانی ناوەڕۆک و پیشەگەرەکانی میدیا و کاریگەرە عێراقییە بانگهێشتکراوەکان چێژیان لە سەیرکردنی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی گالاکسیZوەرگرت، کە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە توانای بەکارهێنەران بەرز بکاتەوە بۆ ئاستێکی سەرسوڕهێنەر.

بەم بۆنەیەوە موعەتز ئەلئەقرەباوی، بەرپرسی بەشی مۆبایلە زیرەکەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،ڕایگەیاند: "سامسۆنگ هەمیشە هەوڵدەدات پابەند بێت بە پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی بەهرەمەندە ناوخۆییەکان بۆ گێڕانەوەی چیرۆکە ناوازەکانیان و گەیشتن بە ئاسۆی نوێ لە بوارەکەیاندا، خۆشحاڵ بووین کە ئەم مەراسیمە هاوکات بوو لەگەڵ چالاکیی چاوەڕوانکراوی گالاکسیUnpacked2023؛ بە ئامانجی دابینکردنی نوێترین تەکنەلۆجیای داهێنەرانە بۆبەهرەمەندان و کاریگەران لە عێراقدا”.

سامسۆنگپابەندەبە دەوڵەمەندکردنی بازاڕیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و بازاڕی عێراق بەتایبەتی بەدابینکردنی نوێترین بەرهەمەکان لە کاتی خستنەبازاڕییاندا،ڕوونیشیکردەوەکە هاوکات لەگەڵ ئاهەنگی ئێوارەخوانەکە،چالاکی گالاکسیUnpacked2023لە شاری سیئۆلی کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت کە بۆیەکەمجار بۆ میوانداریکردنی چالاکییەکە هەڵبژێردرا. بۆ گرنگییەکەی، و وەک دڵی لێدەری گەشەی کۆمپانیاکە، و بەهۆی کاریگەرییەکانی لەسەرڕەوتە جیهانییەکان وەک ناوەندێکی پێشەنگی بۆ داهێنانی تەکنەلۆژی و کولتوری نەریتی کە بەشێکی دانەبڕاو لە فەلسەفەی کۆمپانیاکە پێکدەهێنێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ