بەخێربێن بۆ سەردەمی مۆبایلی زیرەکیدەستکرد!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەخێربێن بۆ سەردەمی مۆبایلی زیرەکیدەستکرد!



کارکردن لەسەر پەرەپێدانی زنجیرەی گالاکسی S24بەدەستهاتووترین و سەرکەوتووترین قۆناغی ژیانیپیشەیی من بوو، و بە لەبەرچاوگرتنی سروشتی کارەکانموەک ئەندازیارێک؛ من شایەتحاڵی زۆر داهێنانی جیاوازبووم، بەڵام بێ گومان زیرەکی دەستکرد گرنگترینتەکنەلۆژیای گۆڕانکارییە لەم سەدەیەدا. تەنها چەندئەندازیارێک دەرفەتی بەشداریکردنیان لە پڕۆژەیەکداهەیە کە توانایەکی وەها گەورەی هەیە، و گۆڕانکاری گەورەلەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، نەک تەنها بۆ سامسۆنگ و پیشەسازی مۆبایل، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

تێکەڵکردنی زیرەکی دەستکرد لە مۆبایلەکاندانوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی و قۆناغێکیگۆڕانکاری دەکات بە هەموو مانایەک. سەرەتای سەردەمێکینوێیە بۆ ئەزموونی بەکارهێنەرانی مۆبایل، و ئامێرەکانیگالاکسی سامسۆنگ ڕۆڵێکی سەرەکی و پێشەنگدەگێڕن لەم پەرەسەندنەدا. و چاوەڕوان دەکرێت ئێستائامێرە مۆبایلەکان ئامادەن ببنە دەروازەی سەرەکی بۆدەستڕاگەیشتن بە زیرەکی دەستکرد، ئامێرەکانیگالاکسیش لە دۆخێکی باشدان بۆ هاندانی فراوانبوونیجیهانی، بە کەڵکوەرگرتن لە پۆرتفۆلیۆی بەرهەمەفراوانەکانمان، و پێشینەی داهێنان و پابەندبوون بەهاوکاری کراوە.

 

ئەگەری نوێ بکەرەوە

ئێمە وەک پێشەنگ لە بواری مۆبایلە زیرەکەکانیزیرەکی دەستکرد هەوڵێکی زۆرمان داوە بۆ بیرکردنەوەلەوەی کە چۆن دەتوانین سوود لەم تەکنەلۆژیا نوێیەوەربگرین بۆ بەرزکردنەوەی ژیانمان و ئیلهامبەخشینبە کۆمەڵگا بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە. کاتێکتەکنەلۆژیاکانی Galaxy AIبە وردی و سەرنجەوەبەکاردەهێنرێن؛ یارمەتی خەڵک دەدات لە سنوورەکانەوەپەیوەندی بکەن، ئەرکەکانی ڕۆژانە بە ئاسانی ئەنجامبدەن و زۆر شتی تر.

لە دوای خستنەبازاڕی زنجیرەی گالاکسی S24؛ ئێمەفیدباکێکی ئەرێنیمان وەرگرت لەسەر ئەوەی کە چۆنمرۆڤەکان لە ڕاستیدا تایبەتمەندییەکانی Galaxy AIلەژیانی ڕۆژانەیاندا بەکاردەهێنن. یەکێک لەوتایبەتمەندیانەی کە بەکارهێنەران زۆرترین پێشوازیلێدەکەن، بریتییە لە Circle to Search with Google،کە ئامرازێکە ڕێگەی نوێ بۆ گەڕان بە ئاماژەیەکی سادەچالاک دەکات. لە کاتێکدا ئامرازەکانی پەیوەندیکردن کەبۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکانی زمان داڕێژراون، وەکوەرگێڕانی ڕاستەوخۆ Live Translate و یارمەتیدانیچات Chat Assis،. وە وەرگێڕی دەستبەجێ Interpreterناوبانگیان بەدەستهێناوە ؛ جگە لەوەش یاریدەدەری وێنەPhoto Assist کە کۆمەڵە ئامرازە داهێنەرەکانمانە کە بەبزوێنەری ProVisual کاردەکات، لەلایەن زۆر کەسەوەخۆشەویست بووە.

بەڵام ئەمە کۆتایی نییە، بەڵکو تەنها سەرەتایەکە! لەکاتی پەرەپێدانی زنجیرەی گالاکسی S24، کۆمەڵێکبیرۆکە و دیزاینی بەرفراوانمان هەبوو کە ویستمانبیهێنینە ژیانەوە. بەکارهێنەرانی گالاکسی دەتوانن بەتێپەڕبوونی کات چێژ لە تایبەتمەندییە زیاترەکانیGalaxy AIوەربگرن کە لەسەر بنەمای ئەم بیرۆکە و دیزاینانەن، چونکە سامسۆنگ بەردەوام ئارەزوویباشترکردن و پەرەپێدانی ئەزموونی زیرەکی دەستکردلەسەر ئامێرە مۆبایلەکان دەکات.

ئێمە لە ئێستاوە پلانی هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ Galaxy AI لە دەرەوەی مۆبایلە زیرەکەکان دادەڕێژین،لەکاتێکدا هەوڵدەدەین باشتر و پەرەی پێبدەین بۆئەوەی پۆلە جیاوازەکانی ئامێر و خزمەتگوزارییەجیاوازەکان لەخۆبگرێت. لە داهاتوویەکی نزیکدا هەندێکلە کاتژمێرە زیرەکەکان Galaxy AI بەکاردەهێنن بۆبەرزکردنەوەی تەندروستی دیجیتاڵی و دەستپێکردنیسەردەمێکی تەواو نوێی ئەزموونی تەندروستی زیرەکیپێشکەوتوو. سامسۆنگ بەردەوام دەبێت لە دەوڵەمەندکردنو فراوانکردنی ئەزموونەکانی Galaxy AI لە سەرانسەریپۆلە جیاوازەکاندا بە هاوبەشیکردن لەگەڵ هاوبەشەپێشەنگەکانی پیشەسازی زیاتر.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەردەوام ئەو پرسیارەمان لەخۆمان کردووە کە بەکارهێنەران چییان دەوێت یانپێویستیان بە چییە؟ وە بە کەمێک یارمەتی چیبەدەست دەهێنن؟ ئەم پرسیارانە ئاگاداری پەرەپێدانیزنجیرەی گالاکسی S24 بوون کە یەکەم مۆبایلی زیرەکی دەستکردی ئێمەیە کە بانگهێشتی بەکارهێنەران دەکات بۆئەوەی خەیاڵ بکەنەوە کە چۆن زیرەکی دەستکرد دەتوانێتژیانیان بگۆڕێت. ئەمە مۆبایلی داهاتووە، کە پێوەرێکی نوێبۆ زیرەکی دەستکردی مۆبایل دادەنێت و پۆلی مۆبایلیزیرەکی دەستکرد دیاریدەکات.

بێگومان ئاڵانگاری و بەرپرسیارێتی هەیە کە دەبێتلەبەرچاو بگیرێت. مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکردیئێستا لە ڕاهێناندا هێشتا بەرەوڕووی دەرئەنجامەنادروستەکانن و مشتومڕ لەسەر مافەکانی خاوەندارێتیفیکری بەردەوامە. زۆر گرنگە کۆمپانیاکان بە ئاشکرا هاوبەشی بکەن بۆ ئەوەی بە وردی ئەزموونەکانی زیرەکی دەستکرد پێناسە بکەن، بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن بە متمانە و پشتبەستنییەوە چێژ لە توانا نوێیەکانیانوەربگرن.

لەم سەردەمە نوێیەدا کە ئەزموونەکانی مۆبایل کە تادێتبە داتاکانەوە بەڕێوەدەچن؛ بەهێزکردنی پێوەرەکانیئاسایش و پاراستنی نهێنی دەبێتە شتێکی گرنگ. بۆیەئێمە ڕێبازێکی تێکەڵمان گرتەبەر کە زیرەکی دەستکردی سەر ئامێر و هەور تێکەڵ دەکات. جگە لەدڵنیابوون لە ئاسانکاری نەرم لە بەکارهێنانیدا، ئەمڕێگایە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات هەندێکتایبەتمەندی سنووردار بکەن بۆ ئەوەی بە تەواوی لەسەرئامێرەکە کاربکەن، ئەمەش کۆنترۆڵی زیاتریان پێدەداتلەسەر ئەوەی کە بە داتاکانیان چی دەکەن. ئێمەبەردەوامین لە پابەندبوونمان بە بەرزکردنەوەی ئاسایش و نهێنی ئامێرەکانی گالاکسی لە ڕێگەی دابینکردنیشەفافیەت و هەڵبژاردن بۆ بەکارهێنەران.

لە سەردەمی مۆبایلی زیرەکی دەستکرد پرسیارەکە لەوەدانەماوە کە هەر مۆبایلێک دەتوانێت چی بکات، بەڵکوپرسیارەکە ئەوەیە کە تاکەکان بە ئامرازە گونجاوەکاندەتوانن چی بەدەستبهێنن. زنجیرەی گالاکسی S24 تەنهاهەندێک لەم ئامرازانە پێشکەش دەکات، و من زۆر بە هیوامبزانم چییان پێدەکەن. داهاتووی مۆبایل لە دەستیئێوەدایە کە بەکارهێنەرانی گالاکسین، بۆ ئەوەی بڕیاربدەن چی ئەکرێت و بەسوود و مانادارە.

 

هه‌واڵی گرنگ