بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ سەرووی 7 ملیۆن تۆنە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ سەرووی 7 ملیۆن تۆنە

 

 

بەروبوومی دانەوێڵە لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووەو پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ قەبارەی بەرهەمی گەنم، بگاتە زیاتر لە حەوت ملیۆن تۆن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا (موحەمەد خیزاعی) وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، چەند رێكارو رێوشوێنێكیان بۆ زیادكردنی بەروبوومی دانەوێڵە گرتۆتەبەرو ئەوەشی وەك هاندانی جووتیاران لێكدایەوە.

هەروەها وتیشی: زۆربەی جووتیاران لەكاتی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمەكانیان، شایستە داراییەكانیان وەردەگرن.

هاوكات ئاماژەی بەوەشدا، ساڵی رابردوو (5) ملیۆن و (200) هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە، بەڵام ئەمساڵ پێشبینی دەكرێت ئەو رێژەیە بگاتە سەرووی (7) ملیۆن تۆن. بەو رێژەیە عێراق سنووری خۆژێنی تێدەپەڕێنێت.

 

هه‌واڵی گرنگ