جیهانی چیرۆکی خەیاڵی لە NIMBUS ISLANDS لەنوێکردنەوەی وەشانی 3.1ی پۆپجی مۆبایل
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جیهانی چیرۆکی خەیاڵی لە NIMBUS ISLANDS لەنوێکردنەوەی وەشانی 3.1ی پۆپجی مۆبایل



پۆپجی مۆبایل بە نوێکردنەوەی وەشانی نوێی 3.1 یادی شەشەمین ساڵیادیدەکاتەوە، کە بریتییە لە:

● Nimbus Islands: دوورگەکانی Day Island وNight Island بگەڕێ، و کلیلی خەزنەی Auspicious Vault Key بدۆزەرەوە و سواری فەرشیفڕیو بە، جینییەکی ئەفسوناوی بانگ بکە و زۆر شتی تر
● وەرزی 17ی خولی شەشەم بە کۆمەڵێک نوێکاری و باشترکردنیسەرنجڕاکێشەوە دەگاتە دەستمان
● زیادکردن و باشترکردنی World of Wonder بە توخمە نوێیەکانی چیرۆکیئەفسوناوی، کاریگەرییەکانی کەشوهەوای باراناوی و بەفراوی، و ڕێگەینوێ بۆ یاریزانەکان بۆ دیزاینکردنی ماڵەکانی خەونەکانیان
● نوێکارییەکانی Metro Royale کە ناوچە نوێیەکانی کەشتی گەنجینەی و کۆکراوەی بابەتی 19ی تێدایە
● هاوبەشییە نوێیەکان بریتین لە Spy x Family کە هاوبەشێکی نوێیئۆتۆمبێلی گرانبەهایە و هاوبەشی زیاتریش کە هێشتا ڕانەگەیەندراوە
 

هەولێر، کوردستان – ١٧ ئازاری 2024: PUBG MOBILE، پۆپجی مۆبایل کە یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانی مۆبایل لە جیهاندا، گەنجینەیشاراوەی نوێی ئاشکرا کرد لە نوێکردنەوەی وەشانی 3.1، بەو پێیەی یاریزاناندەتوانن تا 12ی ئایار ئەزموونی دۆخی نوێی Skyhigh Spectacle و شەڕکردنلە Nimbus Islands بکەن، کە دوو دوورگەیە کە ڕێگەی ناوازە پێشکەش بەیاریزانان دەکەن بۆ بەشداریکردن لە شەڕە چڕەکان و چێژوەرگرتن لەشێوازێکی نوێی یاریکردنی ستراتیژی. هەروەها بابەتی 19ی Metro Royaleنوێکاری و باشترکردنی پێگەیشتووە، جگە لە World of Wonder کەشایەتحاڵی پێشهاتەکانی ئەم دواییە بووە، لەنێویاندا تایبەتمەندییەکی تەواونوێ کە ڕێگە بە یاریزانەکان دەدات ماڵەکانی خەونەکانیان لە چوارچێوەیجیهانی پۆپجی مۆبایل دیزاین بکەن.

نوێکردنەوەی وەشانی 3.1 کە هاوکاتە لەگەڵ شەشەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنیپۆپجی مۆبایل بڵاودەکرێتەوە، شایەتحاڵی Nimbus Islandsە کە بانگهێشتییاریزانەکان دەکات بۆ ئەزموونکردنی شێوازێکی نوێ و سەرنجڕاکێشییاریکردن، بەو پێیەی ئەم دوورگانە ئەزموونی شەڕی جیاواز پێشکەشدەکەن، هەروەها دوورگەی Sky Isle (Day) ڕووناکە بۆ ئەوەی نموونەیی بێتبۆ شەڕەکانی تەقەکردن لە یەکتردا، لە کاتێکدا Sky Isle (Night)ژینگەیەکیتاریکتر دابین دەکات کە گونجاوە بۆ دزیکردن و خۆشاردنەوە.

لە کاتی شەڕکردن لە Erangel و وLivik و وMiramar ، یاریزانەکان بەدرێژایی یارییەکە ڕووبەڕووی دوو دەروازە دەبنەوە لە ئاسماندا بۆ ئەوەی بتوانن گەشت بکەن بۆ Nimbus Islands بە دڵی خۆیان. کاتێکی دیاریکراو هەیە وکاتێک دەست پێدەکات کە دەگەنە دوورگەکان و ئەگەر لەوێ دەربچن، و گەر لە پێشبركێکە بدۆڕێن ئەوا یاریزانەکان ڕاستەوخۆ بە پەرەشوت دەگەڕێنەوە ناو یاریەسەرەکیەکە. دوای تەواوبوونی کاتەکە، دوورگەکان نامێنن و بۆ ماوەی یارییەکەبەردەست نابن. بەهۆی ئەوەی کە پێداویستییە زۆرەکان لە سەرانسەریدوورگەکاندا بڵاوبوونەتەوە، یاریزانەکان دەتوانن خۆیان بۆ شەڕە چڕەکان لەNimbus Islandsئامادە بکەن یان لە ڕێگەی دەروازوکانەوە پاشەکشەیەکیتاکتیکی هەڵبژێرن و بگەڕێنەوە بۆ یارییە سەرەکییەکە.

هەروەها دەتوانیت جنۆکە سیحرەکە لە Nimbus Islands بانگ بکەیت بۆبەدەستهێنانی پاداشتی زۆر و کارتی Respawn و سواربوون لەسەر فەرشیفڕیو. و بەهۆی تایبەتمەندی Ground/Air Flight Switch بۆ گۆڕینی نێوانگەشتەکانی زەمینی یان ئاسمانی، یاریزانەکان دەتوانن بە شێوەیەکی نەرمبگوازرێنەوە، چونکە فەرشەکە دەخلیسکێت کە لە سەر زەوی دەبنرێت ، ئەمەشڕێگە بە سەرنشینی کورسی پشتەوە دەدات بەشداری لە شەڕدا بکات، لەکاتێکدا توانای تەقەکردن لەکاردەخرێت کاتێک فەرشەکە دەفرێت لە هەوادا،ئەمەش یاریزانان ناچاردەکات بە توندی دەست بە فەرشەکەوە بگرن لەکاتێکدامانۆڕی ئاسمانی ورووژێنەر ئەنجام دەدەن. هەروەها دەتوانن فەرشی فڕیوەکەبانگهێشت بکەن کاتێک دەگەنە مەودایەکی دیاریکراو یان بە ئارەزووی خۆیانبیخەنە خوارەوە، ئەمەش دەرفەتی تاکتیکی نوێ لە بەرەکانی شەڕدادەڕەخسێنێت. کاتێک فەرشەکە چوڵ دەبێتەوە، یاریزانەکان دەتوانن لە نزیکییەوەجوڵەی گوزارشت ئەنجام بدەن، ئەمەش وا دەکات لەگەڵیان سەما بکات، هەروەهاکارلێکی زیاتر کە دەتوانرێت لە نێوان یاریزانەکان و فەرشەکەدا بدۆزرێتەوە.

هەروەها دورگەی Nimbus Islandsکەشتییەکی گەنجینەی ئاسمانی Sky Treasure Ship پێشکەش دەکات، کە توانای گەشتکردنی هەیە بە ڕێگایەکیدیاریکراو بۆ شوێنی جیاواز. و کەشتییەکە لە چوارچێوەی ڕێڕەوێکی پێشوەختەدیاریکراودا کاردەکات و لە هەر خاڵێکی سواربووندا دەوەستێت بۆ ئەوەییاریزانەکان بتوانن پەلە بکەن و سەبکەون و پاداشتی جۆراوجۆر لەم خاڵانەیسواربووندا بە شێوەیەکی پچڕپچڕ بەدەستبهێنن، کە یاریزانەکان دەوڵەمەن دەکات بە گەنجینەی بەنرخ.

 

هەروەها نوێکردنەوەی 3.1 چەندین جۆری چەکی نوێ و بابەتی تاکتیکیدەهێنێتە دۆخی یارییە تەوەرەییەکان، لەوانە بۆمبی Grooving Bomb ی نوێکە دەتوانرێت فڕێبدرێت بۆ بانگهێشتکردنی Genie و دروستکردنی شوێنیسەماکردنی کاتی، هەروەها Portal Staff کە دەتوانێت دوو دەروازە بکاتەوە بۆگواستنەوەی خێرا لە دوورەوە لە مەودای ناوەڕاست و ڕزگارکردنی هاوڕێکانیناو تیمەکە. هەروەها هەر یاریزانێک نەخشەی گەنجینەکانی بۆ دابین دەکرێت،ئەمەش ڕێگەی پێدەدات شوێنی هەردوو سنگی باو و دەگمەن کە پێداویستیجیاوازیان تێدایە لە کاتی یارییەکەدا بدۆزنەوە، لەگەڵ توانای زیادە بۆدۆزینەوەی شوێنی کلیلی خەزنەی Treasure Vault Key کە بە سەختیدەستدەکەوێت، کە ڕێگە بە بەدەستهێنانی پێداویستییە دەگمەنەکان دەدات بۆکردنەوەی خەزنەی گەنجینەکان.

 

هەروەها نەخشەی Miramar نوێکارییەکی بەرچاوی لە وەشانی 3.1وەرگرتووە، لەوانە ناوچەی نوێ، نوێکردنەوەی بەنزینخانە و هێڵی زیپی نوێ،لەگەڵ زریانی خۆڵ. ناوچەی وەستانی Truck Stop و وPartona لەگەڵMiramar یەکخراوە و ئێستا بەنزینخانەکانی سەرانسەری نەخشەکەخزمەتگوزاری پڕکردنەوەی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل پێشکەش دەکەن، ئەمەشڕێگە بە یاریزانەکان دەدات بە بەکارهێنانی تۆکن سووتەمەنی پڕبکەنەوە. هەروەها دوکانێکی نوێی ئاڵوگۆڕی شتومەک دەردەکەوێت، کە لە هەر یارییەکداپێنج جۆری دیاریکراوی شتومەک لە یاریزانەکان دەکڕێت لە هەمان کاتدا بڕێکیکەم لە شتومەک بەردەست دەکات بۆ ئەوەی یاریزانەکان بیکڕن.

 

هەروەها P90 وەک یەکەم چەکی ژێر دۆشکە دەگەڕێتەوە کە لە سندوقیئایردرۆپدا بەردەستە. ئەم وەشانەی نوێکراوەی P90 بە تایبەتی لە درۆپبۆکسەکاندا جێگیر دەکرێت و تەقەمەنی 5.7ملم ی بەرز بەکاردەهێنێت لەگەڵڕێژەیەکی بەرزی تەقەکردن و کەمترین پاشەکشە کە کارایییەکی ناوازەپێشکەش دەکات. هەروەها وەرزی 17ی خولی شەشەم بە نوێکردنەوەی وەشانی3.1 دێت، و کۆمەڵێک نوێکردنەوە و باشترکردنی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت،لەنێویاندا بابەتی ئەفسانەیی نوێ و ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەر کەدەوڵەمەندە بە پاداشتی تایبەت کە چێژی یاریزانەکان زیاد دەکات.

هەروەها وەشانی 3.1 زیادکردنی نوێ بۆ دۆخی داهێنەرانە World of Wondeدەبینێت لەکاتێکدا ئاهەنگی یەکەم ساڵیادی خۆی دەگێڕێت بە توخمەنوێیەکانی چیرۆکی ئەفسانەیی Fairy Tale لەوانە کەشتیی چەتەی دەریایی،تۆپ، تەلەسکۆپ و زۆر شتی تر، لەگەڵ کەشوهەوای نوێی باراناوی و بەفراویو دۆخی Homeی تەواو نوێ.

بە پێچەوانەی دەستڕاگەیشتنێکی سنووردار بۆ دۆخی World of Wonder،،دۆخی Home کراوەیە بۆ هەموو یاریزانەکان، ڕێگەیان پێدەدات ماڵیخەونەکانیان بنیات بنێن و داهێنان و بەشداریکردنی کۆمەڵگا بە قەبارەیەکیگەورە بەرەوپێش ببەن. تابی Home کە دەتوانرێت لە پەڕەی World of Wonders بدۆزرێتەوە، دەرفەتێکی ناوازە بۆ یاریزانەکان دەڕەخسێنێت بۆدیزاینکردن و دروستکردنی ماڵە خەونەکانیان لەناو جیهانی پۆپجی مۆبایل! ماڵەکەت بە چەندین بابەتی کارلێککارانە بڕازێنەرەوە لەوانە کورسی و قەنەفەو جێگا و چرا و هەمۆک و بڵندگۆ و ئامێری مۆسیقای وەک گیتار و پیانۆ و کەمانچە و زۆر شتی تر. هەروەها هەر خانوویەک خزمەتکارێکی تایبەتی بۆیاریزانەکە لەخۆدەگرێت. یاریزانان دەتوانن بەناو ماڵەکانی هاوڕێکانیاندابگەڕێن و سەردانیان بکەن، هێزەکانیان یەکبخەن بۆ دەستکاریکردنی ماڵەکانکە تا چوار کەسیان تێدایە بە شێوەی ئۆنلاین، ماڵە تایبەتمەندەکان بگەڕێن و هەڵسەنگاندنی ماڵەکان بپشکنن.

جگە لەوەش فرۆشگای Home بۆ Cheer Park زیاد کراوە، کە یاریزانەکاندەتوانن کەلوپەلی ناوماڵ بکڕن. هەروەها دەتوانن کۆدی Homeیان بەکاربهێننبۆ بەشداریکردن لە چەرخی بەختەوەری و بردنەوەی مۆبیلیات و کەلوپەلیتایبەت بۆ ماڵەکانیان. ئەرکەکانی ماڵەوە تەواو بکە بۆ بردنەوەی پاداشتیگەورە و بەکارهێنانی دۆخی کامێرا بۆ هەڵگرتنی وێنەی ماڵەکەت لە مۆبایلەکانتو ئەلبوومی وێنەی ماڵەوە لەناو یارییەکەدا.

بابەتی نوێی Metro Royale لە 14ی ئازار تا 12ی ئایار بەردەست دەبێت. یاریزانان دەتوانن چێژ لە ناوچەکانی کەشتی گەنجینەی و بۆکسی میزەڵدانوەربگرن کە زیادکراون بۆ نەخشەکانی Misty Port وArctic Base ، لەگەڵکۆکراوە نوێیەکانی بابەتی 19.

هاوبەشییەکی سەرنجڕاکێشی داهاتوو لەگەڵ زنجیرەی ئەنیمێ و مانگای زۆربەناوبانگی Spy x Family پلانی بۆ دانراوە، ئەمە جگە لە هاوبەشییەکیدیکە لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی گرانبەها کە هێشتاڕانەگەیەندراوە. چاوەڕوانی وردەکاری زیاتر بن!

دەتوانن زانیاری تەواو لەسەر ناوەڕۆکی نوێکردنەوەی وەشانی 3.1ی مۆبایلیپۆپجی مۆبایل لە ڕاگەیاندراوە فەرمییەکانی وەشانە نوێنەیەکە بدۆزنەوە کەلێرەدا بەردەستە.

نوێکردنەوەی وەشانی 3.1ی پۆپجی مۆبایل لە 12ی ئازار بەردەست دەبێت! یارییەکە دابەزێنە و چێژ لە یاریکردن وەربگرە بێبەرامبەر لەApp Store و Google Play Store.

 

-کۆتایی-

کورتەیەک دەربارەی PUBG MOBILE

یاری پۆپجی مۆبایل لەسەر بنەمای یاری PUBG: BATTLEGROUNDSدروستکراوە کە لە ساڵی 2017دا بووە دیاردەیەکی جیهانی و بووە لوتکەی جیهانی یاری و کەیفخۆشی، یارییەکە بە نیشتنەوەی تا 100 یاریزان بە پەرەشوت لەسەر دوورگەیەک دەستپێدەکات بۆ ئەوەی لە شەڕێکدا بجەنگن کە بە سەرکەوتنی یەک پاڵەوان کۆتایی دێت. یاریزانان دەبێت بگەڕێن بۆ چەک و ئۆتۆمبێل و پێداویستییەکان و شکست بە هەموو یاریزانەکان بهێنن لە سەنگەرێکی دەوڵەمەند لە ڕووی بینراو و تاکتیکیەوە کە یاریزانەکان ناچار دەکات بچنە ناو ناوچەیەکی یاریکردن کە بەرە بەرە بچووک دەبێتەوە.

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی هەژماری فەرمی پۆپجی مۆبایل بکەن لە فەیسبوک و تویتەر و یوتیوب وئینستاگرام و تیکتۆک.

 

 

هه‌واڵی گرنگ