كرواتیا لەمیسری بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی دۆستانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كرواتیا لەمیسری بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی دۆستانە

 

هەڵبژاردەی كرواتیا نازناوی پاڵەوانێتی دۆستانەی پایتەختی كارگێری بەدەستهێنا پاش ئەوەی لە یاریگای قەهیرە لە یاریكۆتایی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە مصری بردەوە.

رامی رەبیعە گۆڵی یەكەمی مصری لەخولەكی شەش تۆمار كرد،لەخولەكی 21 نیكۆلاس فلاسیچ گۆڵی بەرامبەری بۆ كرواتیا تۆمار كردەوە،گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەخولەكی 57 برۆنۆ پیتكۆفیچ گۆڵی دووەمی كرواتیای تۆمار كرد،دواتر ئەندریچ كراماریش گۆڵی سێیەمی لەخولەكی 77 تۆمار كرد،دواین گۆڵی كرواتیا لەلایەن لۆفرۆ مایەر لەخولەكی 86 تۆمار كرا، گۆڵی دووەمی مصریش لەكۆتا خولەك لەلایەن محمد عبدالمنعم تۆمار كرا، كرواتیا بووە پاڵەوانی جامە دۆستانەكە.

 

هه‌واڵی گرنگ