پێکهاتەی تورکمان داوای پلەو پۆست لەحکوومەتی عێراق دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێکهاتەی تورکمان داوای پلەو پۆست لەحکوومەتی عێراق دەکات

کوتلەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات وەزارەتەکان پابەندی هاوسەنگیی دابەشکردنی پۆستە حکوومییەکان بکات.

 ئەمڕۆ چوارشەممە 27_ی ئادار_ی 2024 کوتلەی تورکمانی لە پەیامێكدا كە ئاراستەی سوودانیی کردووە، ئاماژەی بەوە داوە، پێویستە ڕەچاوی هاوسەنگیی دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان بکرێت و تەواوی مافەکان بە پێکهاتەی تورکمان بدرێت و گرنگە ڕێز لە ڕێککەوتنە سیاسییەکان بگیرێت، کە لە سەر بنەمای رێزگرتنی مافی پێکهاتەکان دامەزراوە، بەو پێیەی تورکمان خۆی بە سێیەم پێکهاتەی سەرەکی عێراق دەزانێت.

باسی لەوەش كردووە، پێویستە لەلایەن سەرۆکایەتییەکانی دیکەش ڕەچاوی ئەم مافە بکرێت، بەوپێیە جەمسەری پرۆسەی سیاسیین و کاریگەرییان هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ