سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەر: بڕیارماندا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوببات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەر: بڕیارماندا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوببات

كوردیو

سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم رایدەگەیەنێت،"بڕیارماندا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و وەزارەتی داراییم ڕاسپاردووە، ئامادەکاریی بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش".

ئەمڕۆ چوارشەممە 27-3-2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕایگەیاند،"بڕیارماندا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و وەزارەتی داراییم ڕاسپاردووە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکەن و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش".

ئاماژەی بەوەشدا،"بڕیارماندا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکوومەت سوودمەند نەبوون".

سەرۆكی حكوومەتی كاربەڕێكەر وتیشی،سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی كۆمەڵێك بڕیار، لەوانەش:

داشکاندن لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە ڕێژەی 20%.

داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی مروور (هاتووچۆ).

داشکاندنی 50% لە ڕسووماتی هێنانی گۆشت

داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.

لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی.

داشکاندنی ڕسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە ڕێژەی 20%.

داشکاندنی ڕسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی بە ڕێژەی 20%.

لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.

ئەوەش لەكاتێكدایە،ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەغدا زیاتر لە 608 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبباتی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە کردووە، بەڵام بە بڕیاری حكوومەتی كاربەرێكەری هەرێم، دەست بەسەر ئەو مووچەیەدا گیراوە و تائێستا دەست بە دابەشكردنی نەكراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ