چۆن خۆمان بۆ سۆنار ئامادە بكەین ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن خۆمان بۆ سۆنار ئامادە بكەین ؟

 

 

1. جل و بەرگێكی گونجاو لەبەربكەین، وا باشە بەرین بێت.

2. ئامادەكارییەكان دەوەستنە سەر جۆری ئەو سۆنارەی كە بۆتان دەكرێ.

3. بۆ پشكنینی جگەر، زەرداوو پەنكریاس، لە ئێوارەدا ژەمێكی بێ چەوری بخۆن و پاشان باشترە (8 – 12) بە لایەنی كەم (6) كاتژمێر هیچ نەخۆین تا پشكنینەكەمان بۆ دەكرێ.

4. بۆ سۆناری گورچیلەكان نزیكەی كاتژمێرێك بەر لە پشكنینەكە (4 – 6) پەرداخ ئاو بخۆرەوە، تا میزەڵدانت پڕ بێت وا باشترە بۆ ماوەی (8 – 12) كاتژمێر بەر لە پشكنینەكەت هیچ خۆراكێك نەخۆی تا ناو سكت غازی تێدا دروست نەبێ.

5. سۆناری هەناو بۆ هەر هۆیەكی كە؛ دەتوانی ژەمێكی بچووكی بێ چەوری بخۆی بەر لە پشكنینەكە.

6. بۆ سۆناری میزەڵدان، حەوز، سەرەتاكانی دووگیانی؛ دەبێ میزەڵدانت پڕ بێ. بۆ ئەوەش دوو كاتژمێر بەر لە پشكنینەكەت مەچۆ بۆ سەر ئاو وە كاتژمێرێك بەر لە پشكنینەكە یەك لیتر ئاو (چوار پە رداخ) ئاو بخۆوە، دەتوانی هەموو جۆرە خواردنێك بخۆی.

ئەوانە چەند ڕێنمایەكی سادەن، بەڵام گرنگن بۆ ئەوەی پشكنینەكەت ئەنجامێكی ووردتری هەبێت.

(د . ئاڵا عومر ساڵح – دكتۆرا لە تیشك و سۆنار)

 

هه‌واڵی گرنگ