بایرن بارسێلۆنا ناچار دەکات بەڵێنەکەی بۆ ئاراوخۆ جێبەجێ بکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بایرن بارسێلۆنا ناچار دەکات بەڵێنەکەی بۆ ئاراوخۆ جێبەجێ بکات

 

ڕۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە وەڵامی ئەو ئۆفەرەی دایەوە کە بەم دواییە لە بایرن میونشن وەریگرتبوو بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بچێتە ئەم یانەیە.

ئاراوخۆ ئامانجی سەرەکی بایرنە، بە مەبەستی بەهێزکردنی هێڵی بەرگری، لەکاتێکدا بەرشەلۆنە پابەندە بە هێشتنەوەی یاریزانەكە، چونکە یەکێکە لە گرنگترین توخمەکانی پڕۆژەی تیپەکە.

ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەكان بڵاویان كردەوە، بایرن میونشن لە ڕێگەی نێوەندگیرێکەوە بەرشەلۆنەی ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ ئەوەی ئاراوخۆ بباتە میونخ.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، سەرباری ئەو داواكارییەی ئەم دواییەی بایرن، ئاراوخۆ تەنها بیر لە یەک بژاردە دەکاتەوە، ئەویش بەردەوامبوونە لەگەڵ بەرشەلۆنە.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ