کەسێک بەتۆمەتی دزینی ئاڵتون دەستگیردەکرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کەسێک بەتۆمەتی دزینی ئاڵتون دەستگیردەکرێت

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕێک ئاڵتونی دزیبوو.

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە لەدوکانەکەیدا بڕێک ئاڵتونی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار (ل، ک، ش) لەدایکبووی 2002 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

هه‌واڵی گرنگ