وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو رۆژی 31ـی ئادار درێژکرایەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، درێژکردنەوەی وادەی وەرگرتنی لیستی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆ پێدانی دەرفەتی زیاترە بە پارتە سیاسییەکان.
درێژکردنەوەی ئەو وادەیە لە کاتێکدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆتا وادە بێت بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی هەرێم.
بڕیاره 10ی حوزەیرانی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چێت و له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.