خشتەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خشتەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەندرا

كوردیو

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبباتی ڕاگەیاند و بڕیارە لەماوەی چوار ڕۆژدا مووچەی سەرجەم شوێنەكان بدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-3-2024 وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 30-3-2024 دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات".

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردووەتەوە، لەماوەی چوار ڕۆژدا و لە بەرواری 2-4-2024 كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.
 
لە خشتەكەی وەزارەتی داراییدا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، سەرۆكایەتییەكان، هێزەكانی 70 و 80، ئەنجوومەنی ئاسایشی تێدا نییە.

جێگەی باسە، ئەم مووچەیەی بڕیارە دابەشبكرێت، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە لەلایەن بەغداوە نێردراوە، بەڵام بە بڕیاری حكوومەتی كاربەرێكەری هەرێم، دەستی بەسەردا گیرابوو و دابەشی نەدەكرد.

 

 
 
May be a graphic of map and text

 

هه‌واڵی گرنگ