ئێسقانێكی گەورە لە گوندێكی كوردستان دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێسقانێكی گەورە لە گوندێكی كوردستان دۆزرایەوە

 

 

لە گوندێكی شارەدێی رزگاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بەهۆی بارانەوە ئێسقانێكی بەردبووی ئاژەڵێكی زەبەلاح دەدۆزرێتەوە.

ئێسقانە بەردبووەكە لە گوندی مەنسوڕئەلكان لە باكوری شارەدێی رزگاری بەهۆی بارانی بەلێزمەو زۆری چەند رۆژی رابردوو لەنێو جۆگەیەك دۆزراوەتەوە.

گرووپی كێودۆستان هەڵساون بە دەرهێنانی ئێسقانەكەو لەمبارەیەوە دەڵێن، سەردانی شوێنەكەیان كردوەو بە هاوكاری تیمێكی زانستی پسپۆڕ ئێسقانە بەردبووەكەمان دەرهێنا.

هەروەها دەڵێن، ئێستا ئێسقانە بەردبووەكە لەلایەن تیمێكی تایبەتەوە ڵێكۆڵینەوەی زانستی لەسەر دەكرێت بۆ زیاتر زانینی جۆری گیاندارو مێژووەكەی.

گرووپەكە ئاماژەیان بەوەشداوە، كە مەزەندە دەكرێت مێژووی ئێسقانەكە بگەڕێتەوە بۆ هەزاران بگرە ملیۆنان ساڵیش پێش ئێستا.

جەختیشی كردەوە كە دۆزینەوەی ئەم ئێسقانە بەردبووە بەڵگەی ئەوە دەدات كە خاكی كوردستان هەر لە سەرەتای ژیان لەسەر زەویدا جێگەی ژیانی گیاندارە زەبەلاحەكان بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ