شوفێرێك لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكەی جەڵتە لێی دەدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شوفێرێك لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكەی جەڵتە لێی دەدا

 

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شارۆچكەی كفری شوفێرێك لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا جەڵتە لێی دەدات و بەهۆیەوە خۆی دەكێشێت بە كابینەیەكی پۆلیسی هاتوچۆدا.

رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ترافیكێكی سەنتەری شاری كفری لای بەنزینخانەی كۆن روویداوە.

شوفێری ئۆتۆمبێلەكە لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكەدا جەڵتە لێی داوەو بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەكە خۆی كێشاوە بە كابینەیەكی پۆلیسی هاتوچۆ.

شوفێرەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارۆچكەی كفری و دواتریش بۆ نەخۆشخانەی كەلار، بەڵام بەداخەوە لەوێ گیانی لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ