سبەی ئەردۆغان سەردانی عێراق دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سبەی ئەردۆغان سەردانی عێراق دەكات

بڕیارە ئەردۆغان سبەی دووشەممە22 نیسان سەردانی عێراق بكات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی چەند دۆسییەك بكەن، لەوانەش دۆسیەی ئەمنی و ئابووری و ڕێگەی گەشەپێدان.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە سبەی دووشەممە سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق بکات و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لێبکرێت و چەندین تەوەری گرنگ باس بکەن.

ئەم سەردانەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق ، دوای 12  ساڵ دێت و بڕیارە ئەردۆغان لە 22ی نیسانی ئەمساڵ سەردانی عێراق بکات، ئەمە لە کاتێکدایە لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووشدا شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا سەردانی بەغدای كرد، بە مەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ سەردانەكەی ئەردۆغان.

جێگەی ئاماژەیە، 10ـی مانگی ڕابردوو شاندێكی سەربازی توركیا لە ناو خاكی هەرێم لەگەڵ شاندێكی پاسەوانی سنووری عێراق كۆبوونەوە، وەزارەتی بەرگری توركیاش ڕایگەیاند، دەربارەی پاراستنی سنوورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەردوو لیژنەکە کۆبوونەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ