بنكەی سەربازی ئەمریكا لە حەسەكە بۆردومان كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بنكەی سەربازی ئەمریكا لە حەسەكە بۆردومان كرا

 

 

بنكەی سەربازی ئەمریكا لە حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان كرایە ئامانج و دەوترێت مووشەكەكان لە عێراقەوە ئاڕاستەكراون.

میدیا عەرەبییەكان بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو بنكەی سەربازی ئەمریكا لە حەسەكە كراوەتە ئامانج و بە پێنج مووشەك و مووشەكەكان لە عێراقەوە ئاڕاستەی ئەو بنكە سەربازییە كراون.

كەتیبەكانی حزبولڵا لە عێراق ئاشكرای كردووە، گروپە چەكدارەكان بڕیاریانداوە هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی سوپای ئەمریكا دەستپێبكەنەوە، ئەوەش دوای چەند رۆژی رابردوو بۆردومانی بنكەی حەشدی شەعبی كرا.

هەمان سەرچاوە باسی لەوەكردووە، كە ئەو مووشەكانە لەناوچەیەكی سنووری عێراق و سوریا ئاڕاستە كراون.

 

هه‌واڵی گرنگ