تەنكی پلاستیك گونجاوە بۆ ئاو ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەنكی پلاستیك گونجاوە بۆ ئاو ؟

 

 

بەشێكی زۆری ئەو تەنكیە پلاستیكیانەی لە بازاڕ هەیە بەردەوام بۆنێك لە ئاوەكە دێت بە تایبەت لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەوە ئاوەكە بۆن دەگرێت و پێكهاتەكەی لە پۆلی ئەپیلین و بیپ فینۆڵ، چڕكراوی پۆلی ئەپیلینە پێكدێت كە زیانی زۆری بۆ تەندروستی و جەستەی بەكارهێنەرانی ئاوەكەی دەبێت، كاتێك پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە لە (25) پلە تێپەڕ ئەكات كە لە هاویندا دەگاتە سەرو (45) پلە لە گەرمی مادەكان دەست بەتوانەوە دەكەن و لەگەڵ ئاوەكە تێكەڵ دەبن و زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن.

بۆ نمونە بیپ فینۆڵ سیستەمی كوێرە ڕژێنەكان تێك دەكات، وەك پەنكریاس و ئەدریناڵ كۆرتێكس، گونەكان و پایرۆیدو پتیوتەری و هێلكەدان، هەروەها دەبێتە هۆی هەناسە تەنگی، نەخۆشیەكانی دڵ، شێرپەنجە، كێشە لە سیستەمی وەچە خستەنەوە، هەروەها ئەو خەزانانەی ئاسن و ژەنگ دەكەن تووشی داخوران دەبن و تێكەڵی ئاوەكە دەبن زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت بۆیە باشترین خەزان بۆ هەڵگرتنی ئاو خەزانی ستەین لێس ستیل ژەنگ ناكات و توشی داخوران نابێت و بۆنی نییە.

(لەشكر حەمید – ئەندازیاری خۆراك)

 

هه‌واڵی گرنگ