مصطفی عبدالله : لەسایەی دەسەڵاتی كوردی، قەڵادزێ شارێكی فەرامۆشكراو بێ خزمەتە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مصطفی عبدالله : لەسایەی دەسەڵاتی كوردی، قەڵادزێ شارێكی فەرامۆشكراو بێ خزمەتە

ڕایدەگەیەنێت: قەڵادزێ شارێكی فەرامۆشكراو بێ خزمەت، لاوانی ئەو دەڤەرە لەداخی دەسەڵاتی قۆرخكار و بێباك پۆل پۆل سەری خۆیان هەڵدەگرن وبەرەو نادیاری وهەندەران.

مصطفی عبدالله پەیامێكی لەبارەی كارەسات و ڕاپەڕین بڵاویكردەوە و ڕایگەیاند: لەبارەی یادی ٢٤/٤ بۆ قەڵادزێ لەیەك كاتدا كارەساتێكی دڵتەزێنە وبەرخۆدان ودژایەتی ستەمكاری وتاكڕەویشە ئەم شارە كۆڵنەدەر و خەباتگێرە قوربانی زۆری دا.

وتیشی: بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتی كوردی لەبەردەمی قوربانیەكانی بێباك و كەمتەرخەمە ،هەموساڵێك دەسەڵاتداران لەم بۆنەیەداكۆمەڵێ بەڵێنی درۆینە دەدەن ، شارێكی فەرامۆشكراو بێخزمەت، لاوانی ئەو دەڤەرە لەداخی دەسەڵاتی قۆرخكار و بێباك پۆل پۆل سەری خۆیان هەڵدەگرن وبەرەو نادیاری وهەندەران.

 

هه‌واڵی گرنگ