یەكەم عودژەن لە هەولێر كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم عودژەن لە هەولێر كۆچی دوایی كرد

 

 

(م. جەمال هیدایەت عەبدولڵا) یەكەم قوتابی كورد لە پەیمانگای هونەرە جوانەكان لە بەغداو یەكەمین عودژەن لە شاری هەولێر، لەتەمەنی (93) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

(م. جەمال هیدایەت عەبدولڵا) (1931 – 2024) دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی بەغدا (1955) ە، لە (3/10/1956) لە قوتابخانەی (ئیبن مستەوفی) و (ئەربیل ئولا) وەك مامۆستای سروود دامەزراوە، ساڵی (1957) مامۆستای سروودو مۆسیقا بووە لە خانەی مامۆستایانی كوڕان، لەهەمان ساڵ لە هۆڵی (ئیبن مستەوفی) یەكەم خولی زانیاری مۆسیقاو ئامێرەكانی لە هەولێر كردۆتەوە، ساڵی (1958) یەكەم گروپی مۆسیقی لە هەولێر بەناوی (تیپی مۆسیقای دەرسیم) دامەزراندووە، ساڵی (1959 – 1970) وەك ژەنیاری عود بەشداری لە هەموو ئاهەنگ و ڤیستیڤاڵە هونەرییەكانی هەولێر كردووە، ساڵی (1971) ئەندامی دامەزرێنەری تیپی هونەری هەولێر بووەو بۆ ماوەی (20) ساڵ سەرۆكی دەستەی كارگێڕی بووە، ساڵی (1973 – 1991) بەڕێوەبەری چاڵاكی قوتابخانەكانی هەولێر بووەو بەشداری لە هەموو ڤیستیڤاڵ و كارە هونەرییەكانی وەزارەتی پەروەردە كردووە، ساڵی (1974 – 1975) وانەبێژی سروود بووە لە خانەی مامۆستایانی كچان، ساڵی (1975) ئەندامی دامەزرێنەری سەندیكای هونەرمەندانی هەولێر بووە، ساڵی (1982 – 1991) سەرۆكی دەستەی كارگێڕی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی عێراق بووە، ساڵی (1997) سەرۆكی دەستەی كارگێڕی ئۆركسترای كوردستان بووە، ساڵی (1996 – 2004) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سروودو مۆسیقای قوتابخانەكانی بنەڕەتی شاری هەولێر.

(ئامادەكردنی : هندرێن خۆشناو)

 

هه‌واڵی گرنگ