عێراق پلەی شەشی هەیە لە پیسی ئاوو هەوا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق پلەی شەشی هەیە لە پیسی ئاوو هەوا

 

 

كۆمپانیای ئای كیو ئێر بۆ چاودێریكردنی كوالێتی هەوا لە هەموو جیهاندا، بۆئەوەی بزانن كام وڵاتە پیسترین هەوای هەیە، ساڵانە لە كۆتایی ساڵدا راپۆرتی خۆیان لەو بارەیەوە بڵاودەكەنەوەو رێژەی بوونی (PM2.5) كە پێوەرێكە بۆ دیاریكردنی گەردیلەی زۆر ورد لە كاربۆن و كانزاو پێكهاتەی ئەندامی بەرپرس لە پیسبوونی هەوا، لەو ڕێگەیەوە رێژەی ژەهراوی بوونی هەوا دیاریدەكەن.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە بۆ ساڵی (2023) لە نێو لیستی وڵاتانی جیهاندا عێراق لە پلەی شەشەمدا دێت و لە نێو وڵاتانی عەرەبیشدا لە پلەی یەكەمدا هاتووە، بەوەی پیسترین هەوای هەیە واتا لە كۆی (10) وڵاتی عەرەبی لە پلەی یەكەمدا دێت و رێژەی پیسبوونی هەوا تێیدا (43.8) ە، پاشان بەدوایدا وڵاتانی ئیماراتی عەرەبی دێت لە پلەی حەوتەمی جیهان و دووەمی وڵاتە عەرەبییەكان ئینجا بە دوای ئەواندا میسر دێت، بەڵام كوەیت لە پۆلێنی جیهانیدا لە پلەی (11) دایەو قەتەرو بەحرەین لە ریزبەندی (12 – 13) دیاریكراون.

بەپێی راپۆرتە پزیشكییەكان بێت ئەو پیسبوونەی هەوا كە بەهۆی سووتەمەنی بەردینەوە دروست دەبێت ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی (5.1) ملیۆن كەس لە جیهاندا، لەهەمانكاتدا رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە (6.7) ملیۆن كەس ساڵانە بەهۆی كەڵەكەبوونی كاریگەرییەكانی پیسبوون و ژەهراویبوونی هەواوە لە ماڵەوەو دەرەوەی ماڵدا گیانلەدەستدەدەن.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ