چیان ووت و چیان كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چیان ووت و چیان كرد

لەدوای 28 ساڵا لە ئەزموونی حوكمڕانی لەهەرێمی كوردستان و لە ژێرسایەی ئەو عەقڵەیەتەی كە ئیدارەی ئەم هەرێم و ووڵاتەی كرد و ئەكات بەداخەوە ڕۆژ دوای ڕۆژ قەیرانەكان ئاڵۆزتر ئەبن هەڵبەتە مەبەستم تەنها یەك ڕەهەند نیە بەڵكو لەسەر جەم ڕەهەندو سێكتەرەكانەوە ، ئەگەر بەووردی و چاوێكی دڵسۆزانەوە سەیری ئێستای ئەم ووڵاتە بكەیت و تێڕامانێك بكەیت بۆ ئایندەو داهاتوی ئەم ووڵاتە نەك هەرمایەی لەسەر وەستانە بەڵكو مایەی هەڵویستەیەكی جدیەو ناكرێت لە ئاستیا دەستەوەستان بوەستیت ئایندەی خۆت نەوەو نەتەوەكەت بدەیتەدەست ئەو شەپۆلە هەڵچوەی كە بەس كاربە ژیری و لۆژیك و بەرژەوەندی گشتی ناكات بەڵكو بەداخەوە خەریكە هەموو سنورەكان ئەبەزێندرێت هیچ ڕێزو پیرۆزیەك بۆ تاكەكانی ئەم كۆمەڵگایە ناهێڵدرێتەوە كارەساتە تا لەگەڵ ئەوبیت پیاوی چاك و دڵسۆزو خەمخۆری گەلیت هەر كە شتێكت ووت یان كارێكت ئەنجامدا بەدڵی ئەو نەبو یان لەبازنەی بەرژەوەندیەكانی بنەماڵەكەی یان حیزبەكەی چووەدەرەوە ئەوە تۆ خراپ و تیكدەرو مافیاو دڕندەی و دۆڕاوی ئەمەش هەمووی لەو سۆنگەیەوە سەرچاوە ئەگرێت كە بەداخەوە تاكە پێوەری هەڵسەنگاندنی تاك و لایەن و پڕۆژەوە پلان هەمووی بریتیە لە پاراستنی بەرژەوەندیەكانی لە كاتێكدا بڕیارو وایەوە بانگەشەش وابوو كە پێوەری هەموان بەتاك و كۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی ووڵات و خزمەتكردنی هاووڵاتیان بێت .

بەڵام كەسەیری كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و لێدوانی بەرپرسەكان و نووسینی مانشێتی ڕۆژنامەكان ئەكەیت بەداخەوە زۆر جار شەرم لە خۆشت ئەكەیت یان زۆر جار لە خۆشت ئەكەویتە گۆمان كە، ئەمەش نەخۆشیەكی كوشندەیە بۆ داڕمانی بەها بەرزو جوانەكانی كۆمەڵگا بەداخەوە ئەوەندی كار لەسەر ناشیرن كردنی جوانیەكان ئەكریت بۆ ئەوەی هاووڵاتیان نائومید بن لە هەموو شتێك ئەوەندە كار بۆ پەروەردەو بنیاتنان ناكرێت بۆیە لێروە پێویستە ئەوەبلێن كە پێویستە دڵسۆزان و خەمخۆرانی ئێستاو داهاتوو ئایندە دڵسۆزانە پلانی گونجاو شیاو و شایستە دابنێن بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئەو پیلانە شومەی كە ئەیەوێت وەك بایە قوش هەموو ئومێدو هیواكان لەناو ببات ئەم ووڵاتە بەرەو ویرانبوون بەرێت، نابێت دڵسۆزان ئەم مەیدانە چۆڵكەن بەڵكو ئەبێت لەم قۆناغە ڕاگوزاریە هەستیارەدا بە ئەركی سەرشانیان هەستن ئەبێت نائومێدی نائومیدكەن ئەبێت هیوا بگێرنەوە پارێزگاری بەها جوانەكانی و ‌وچاكەكانی كۆمەڵگابن، ئەوەی ئێستا هەستی پێ ئەكرێت پیلانێكە بۆ ناشرن كردنی هەوڵی دڵسۆزان نەهێشتنی متمانەی هاووڵاتیان بە پڕۆژە ڕەسەنە هاو چەرخەكە ئەوەش بە خۆنیشااندان و نمایشكردنی چەند گرو پ و پڕۆژەیەك و پزافێك كە هاتن كردیا گاڵە و بەڵێنی زۆر و گەورەیان دا بە هاووڵاتیان بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری و ڕاماڵینی گەندەڵكاران بەڵام واخەریكە دەستەكە كەشف ئەبێت و چونكە كارەكە بەبەرنامە نەبوو عەقڵ و دانایی تیایدا نەبوو قۆناغ بەندی ڕەچاو نەكرد بەپەروەردەو پلان نەبوو كردار نەبوو پەرچەكرداربوو بەداخەوە سەری لە زۆرشتی خراپەوە دەرچوو ئەوەی كە ئەوان دژی بوون نەك نەیان توانی ببنە بەربەست بەڵكو خۆشیان گرفتەكەیان قوڵتركرد بەوەی داهێنانی خراپتریان كرد ئومێدی شوێن كەوتوانیان لەناو برد كارێكیان كرد هاووڵاتیانیان توشی شۆكرد ئەمانەوە ئەوانەی دوای ئەوانیش پێمان ئەڵێن نابێت و ناگونجێت خەمخۆرانی ڕاستەقینە هەڵگرانی پەیامی چاكسازی سارد ببنەوە بەڵكو ڕۆژ بەڕۆژ پێویستی شێوازی كاریان و دروستیان دەر ئەكەوێت ژیان هەروابوە هەرواش ئەبێت زۆر جار بەربەست دروست ئەبێت بەڵام دواجار پەیامی هەقویستی و دەستی سپی خزمەت و ئاوەدانی بیرو بازو پارێزەرانی بەها جوان و باش و پاكەكان هەر سەركەوتوئەبن .

 

هه‌واڵی گرنگ