سوودێكی دیكەی پایسكیل سواری بۆ پیاوان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوودێكی دیكەی پایسكیل سواری بۆ پیاوان

 

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌ دەركەوتووە، پایسكیل سواری بۆ ماوەی (20) خولەك لەهەموو ڕۆژێكدا بەشێوەیەكی بەرنامەدار دەبێتە مایەی دووركەوتنەوە لەتووش بوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات لەپیاوان.

لێكۆڵینەوەكە لەلایەن پەیمانگەی (كارۆلینسكا) لەووڵاتی سوید ئەنجامدراوەو گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی كە پایسكیل سواری لەهەموو رۆژێك بۆ ماوەی (20) خولەك دەبێتە مایەی دووربوونی پیاوان لەمەترسی تووش بوونیان بەنەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بەڕێژەی (39%).

توێژەرانی ئەو پەیمانگە سویدیە رایانگەیاندووە، پایسكیل سواری چاڵاكییەكی جەستەییەو دەبێتە مایەی دوورخستنەوەی مەترسی كەمكردنەوەی تووش بوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات، ئەمە سەرەڕای پابەندبوون بەسیستەمێكی گونجاوی خۆراكی رۆژانە.

ئەمەو توێژەرانی سەرپەرشتی ئەو لێكۆڵینەوەیە هەڵساون بەتاقیكردنەوە لەسەر (561) پیاو بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دابەشیان كردوون بەسەر دوو گروپ، گروپێكیان پایسكیل سواریان كردووە، بەڵام گروپەكەی تر نەیانكردووە، لەكۆتاییدا دەركەوتووە ئەوانەی بەرنامەكەیان جێبەجێنەكردووە، لەو ژمارەیەدا (194) كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها توێژەرەكان داوایان كردووە پیاوان لەماوەی هەفتەیەكدا لایەنی كەم كاتژمێرێك پایسكیل سواری ئەنجام بدەن، ئەوەش وەك چاڵاكییەكی گرنگ وایە بۆ جەستە.

ئەمەو بەپێی ئاماری كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریكی بێت لەهەر حەوت پیاوێك یەكێك بەنەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات گیان لەدەستدەدات، ئێستاش تەنها لەو ووڵاتە سێ‌ ملیۆن پیاو تووشی ئەو نەخۆشییە هاتوون.


 

رێكان عزیز

هه‌واڵی گرنگ