سێ ئەستێرەی یۆڤانتۆس پێكانی هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سێ ئەستێرەی یۆڤانتۆس پێكانی هەیە

سێ ئەستێرەكەی یۆڤی هەڕەشەیان لەسەرە لەیاری كۆتایی یاری نەكەن.

 


سێ یاریزانی یوڤێنتوس هەڕەشەی ئەوەیان لەسەرە لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا بەرامبەر یانەی ناپۆلی یاری نەکەن.

هەرسێ یاریزانی خانمە پیرەکە گۆنزالۆ هیگواین، ئارۆن رامسی و جۆرجیۆ کیلینی هێشتا لە پێکانەکانیان چاکنەبوونەتەوە و رەنگە بەرامبەر ناپۆلی یاری نەکەن.

هەرسێ یاریزانەکە بەیەکەوە مەشقە تاکە کەسییەکانیان ئەنجامداوە و نەیانتوانیوە لەگەڵ هاوڕێکانیان مەشقە بە کۆمەڵەکان ئەنجامبدەن، بەمەش هیچ هیوایەک بۆ یاریکردنیان نابێت.

بە ئامادەنەبوونی ئەم سێ یاریزانەش، ماوریزیۆ ساری راهێنەری یوڤێنتوس بە ناچاری پلان و پێکهاتەی یانەکەی دەگۆڕێت و رەنگە ئەمجارە ناچاربێت لە سەرەتای یارییەکەوە بەیەکەوە یاری بە پاولۆ دیبالا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکات.

رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگای ئۆڵیمپیکۆ هەردوو یانەی یوڤێنتوس و ناپۆلی لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا یاریدەکەن.

هه‌واڵی گرنگ