كلۆپ : نزیكین لە سفر
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كلۆپ : نزیكین لە سفر

 

کلۆپ پێیوایە چانسێکی زۆر کەمیان هەیە بۆ بردنەوەی پریمەرلیگ و هۆکاری شکستەکەشیانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە بەپێی پێویست باش نەبوون لە یارییەکەدا.

پاش شکستهێنانیان بەرامبەر ئیڤەرتۆن، یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپول رایگەیاند، زۆر نا ئومێد و دڵگرانە و دوو گۆڵیان بە تۆپی وەستاو لێکراوە هەرچەند پێشتر دەیانزانی ئیڤەرتۆن لەو لایەنەوە بەهێزە بەڵام نەدەبوو بهێڵێن ئاوا گۆڵیان لێ تۆماربکرێت.

وتیشی: دوای یارییەکەی فولهام کەش و هەوای تیپەکە کەمێک باشتر بوو، بەڵام لەگەڵ ئەم یارییەدا جارێکی دیکە تێکچوو، لەم یارییەدا لە دوو هێرشبەرمان بێبەش بووین کە دەتوانین بڵێین یەکێکە لە هۆکارە کاریگەرەکانی دۆڕانەکە، یەکێکیان جۆتا بەهۆی پێکانەوە و یەکێکیان گاکپۆ کە خۆشبەختانە بوو بە باوک.

هۆکاری شکستەکەشیانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بەپێی پێویست باش نەبوون لە یارییەکەدا و ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر یارییەک ببەنەوە پەنجا هۆکاریان دەبێت بۆ بردنەوەکە بەڵام کاتێک دەدۆڕێن تەنیا یەک هۆکار هەیە ئەویش ئەوەیە بەپێی پێویست باش نەبوونە.

سەبارەت بە بردنەوەی پریمەرلیگیش وتی: ئێمە چانسێکی زۆر زۆر کەممان هەیە، نزیک لە سفر، تەنها یەک دوو ئەنجامی ترسناک لەلایەن مانچستەر سیتی و ئارسناڵەوە دەتوانێت چانسەکانمان زیاد بکات، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی یارییەکانی دیکە ببەینەوە، داوای لێبوردن لە هاندەران دەکەین بەهۆی ئەم شکستانەوە.

هه‌واڵی گرنگ