دوای کۆتاییهاتنی جامی ئاسیا: پێکدادانێکی عەرەبی لە ئۆڵۆمپیاد هاتە ئاراوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای کۆتاییهاتنی جامی ئاسیا: پێکدادانێکی عەرەبی لە ئۆڵۆمپیاد هاتە ئاراوە

 

دوای کۆتاییهاتنی جامی ئاسیای خوار ٢٣ ساڵانی، کە تیایدا ژاپۆن نازناوەکەی بەدەستهێنا، لەسەر حسابی ئۆزبەکستان، لەکاتێکدا عێراق پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، تایبەتمەندییەکانی گروپەکانی پێشبڕکێی تۆپی پێی پیاوان ڕوون بووەوە.

ئەندەنوسیا کە لە پلەی چوارەمی یارییەکانی کۆتایی ئاسیادایە، پێنجشەممەی داهاتوو لە پاریس لە یاری کۆتایی پلەی ئۆف لەگەڵ گینیا یاری دەکات.

یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ٢٤ی تەمموزەوە دەستپێدەکات، کە دوو ڕۆژ پێش مەراسیمی کردنەوەی یارییەکە دەبێت و یاریی کۆتاییش لە ٩ی ئاب لە یاریگای پارک دی پرینس لە پاریس بەڕێوەدەچێت.

كێبركێی گرووپەكان بەمشێوەیە:

 

یەکەم: فەرەنسا، نیوزلەندا، ئەمریکا، براوەی ئەندەنوسیا و گینیا

دووەم: ئەرجەنتین، مەغریب، عێراق، ئۆکرانیا

سێیەم: ئۆزبەکستان، ئیسپانیا، میسر، کۆماری دۆمینیکان

چوارەم: ژاپۆن، پاراگوای، مالی، ئیسرائیل

 

هه‌واڵی گرنگ