بەوێنە... بنزیما لە مەدرید سەرنجی هەمووان بۆخۆی رادەكێشێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەوێنە... بنزیما لە مەدرید سەرنجی هەمووان بۆخۆی رادەكێشێت

 

کەریم بنزیمەی فەرەنسی، ئەستێرەی یانەی ئیتیحاد جدە، سەرنجی خەڵکی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەلای خۆیدا ڕاکێشا، دوای ئەوەی بڕیاریدا گەشتێکی خێرای پزیشکی بۆ ئەوێ بکات، ئەمەش بەهۆی دووبارەبوونەوەی پێکانەکانییەوە.

لە وەرزی ئێستادا بنزیمە تووشی چەندین پێکانی جیاواز بوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە لە زۆرێک لە یارییەکانی ئەلئیتیحاد لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا بەشداری نەکات.

ئیتیحاد جددە ڕایگەیاند، بنزیما گەشت دەکات بۆ پایتەختی ئیسپانیا بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆگرامی چارەسەرکردن لەژێر چاودێری پزیشکی یانەی ڕیال مەدرید، ئەمەش بەهۆی دووبارەبوونەوەی پێکانەکانی لە وەرزی ئێستای 2023-2024دا.

چالاکوانان لە ماڵپەڕی “X” ڤیدیۆیەکی دەرکەوتنی بنزیمایان لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بڵاوکردەوە، کە هەوادارانی لە دەوری کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی واژۆی لێ وەربگرن و وێنەی لەگەڵ بگرن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ