تۆنی كروس : ئەنچیلۆتی درۆی لەگەڵ كردین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تۆنی كروس : ئەنچیلۆتی درۆی لەگەڵ كردین

 

تۆنی کرۆسی ئەڵمانی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، لە پشت پەردەوە باسی چۆنیەتی مامەڵەکردنی کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری مێرێنگی لەگەڵ یاریزانەکان دەکات، بۆ ئەوەی پێش یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە پاڵنەریان بۆ دروست بکات.

ڕیال مەدرید یەکشەممەی ڕابردوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە گەڕی 32ی خولی ئیسپانیا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرشەلۆنەی بردەوە.

کرۆس لە پۆدکاستێکدا کە ڕۆژنامەی ئیسپانی “مارکا” تیشکی خستۆتە سەری، وتی: “سەیرە، کارلۆ هەفتەی ڕابردوو پێش یارییەکەی مایۆرکا وتی: ‘ئەگەر تیپی شاهانە لە یارییەکەی مایۆرکا بباتەوە، ئێمە خولەکە مسۆگەر دەكەین’”.

کرۆس ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنچیلۆتی دوای سەرکەوتنەکەی بەرامبەر مایۆرکا وتی، ئەگەر هەفتەی داهاتوو لە بەرشەلۆنە سەرکەوتن بەدەستبهێنین، کۆتایی دێت!

لە کۆتاییدا وتی: دوای بردنەوەی ئیلکلاسیکۆ، ئەنچیلۆتی دانی بەوەدانا کە هەموو شتێک درۆیەکی سپییە بۆ پاڵنانی یاریزانەکان و وتی پێش هەموو شتێک پیرۆزە... دووەم: هەموو شتێک کۆتایی دێت کاتێک ڕۆژی هەینی بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد سەردەکەوین. سێیەم: پشوویەکی دوو ڕۆژە هەیە'”.

هه‌واڵی گرنگ