ئەم وەرزشە بكە بە نهێنی لەش ساغیت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەم وەرزشە بكە بە نهێنی لەش ساغیت

 

(رالف شۆبەرتی) پزیشكی ئەڵمانی دەڵێت، رۆیشتن سەركەوتووترین رێگەچارەی پاراستنی تەندروستی لەشی مرۆڤەو ئەو پزیشكە دەڵێ پێویستە هەموو مرۆڤێك هەفتانە 3 جار بۆ ماوەی 45 خولەك بەپێ بڕوات.

پسپۆران ئاشكرایان كردووە رۆیشتنی لەسەرخۆو بەردەوام یارمەتی كەمبوونەوەی فشاری خوێن و دابەزینی كێش دەدات بەبێ رێجیمكردن، هەروەها هاوسەنگی چەوری لە خوێندا رادەگرێت و پێویستی بەكارهێنانی ئەنسۆلین لای نەخۆشانی شەكرە كەم دەكاتەوە لە تەمەنی پیریدا، ئەمە جیا لەوەی ئازاری پشت و سەر كەمدەكاتەوەو تەنانەت ئاوەزیش خۆش دەكات و هێزی بیركردنەوە بەهێز دەكات.

دكتۆر شۆبەرت ئامۆژگاری ئافرەتان دەكات بە تایبەت ئەوانەی بەتەمەنن و بەدەست لاوازبوونی ئێسكەكانیانەوە دەناڵێنن كە بەپێ بڕۆن، چونكە ئەوە توانای جەستەییان بەهێز دەكات و هاوسەنگی ماسوولكەكانیان رادەگرێت و ئێسكیان پتەو دەكات و لەوانەیە هۆكاری سەرەكی تەمەن درێژیش بێت.

توێژینەوەكان كە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا ئەو پزیشكە ئەنجامی داوە، دەریخستووە كە رۆیشتنی رێكوپێك سوودی زۆری هەیە بۆ لەش، لەبەرئەوەی ئەو كەسانەی هەفتانە (9) كیلۆمەترو زیاتر دەڕۆن بە رێژەی (%20) كەمتر دەكەونە بەردەم مەترسی مردن لە چاو ئەو كەسانەدا كە هەرگیز ناڕۆن.

رۆیشتن بە شێوەی رێكوپێك یارمەتیدەرە بۆ رێگرتن لە نەخۆشییەكانی دڵ و باشترین رێگەچارەیە بۆ چاكبوونەوە لەنەشتەرگەری دڵ و جەڵتەی دڵ، هەروەها رۆیشتنی رێكوپێك توانای ماسوولكەكانی دڵ بەهێز دەكات و بە هاوسەنگی خوێن دەنێرێت و لە ماوەی نێوان لێدان و لێدانێكدا پشوو دەدات.

هەروەها ئۆكسجینی زۆر بۆ لەش دەهێنێت و یارمەتی خانەكان دەدات ئەو ئۆكسجینە بە شێوەیەكی باش بەكاربهێنن و ئەو باش بەكارهێنانەش پێویستە بۆ ئەو كەسانەی تووشی جەڵتەی دڵ بوون لەبەرئەوەی ئەوە كاریگەری لەسەر سووڕی خوێنی ناولەشیان هەیە.


 

رێكان عزیز

هه‌واڵی گرنگ