پۆل پۆگبا، ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، به‌سه‌رهاتێكی خۆی ده‌گێڕێته‌وه كه دوای وه‌رگرتنی یه‌كه‌م مووچه‌ی خۆی چی كڕیوه‌و چۆن لێی دزراوه؟.
پۆگبا، له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه دوای وه‌رگرتنی یه‌كه‌م مووچه‌ی چووه پێڵاوێكی گرانبه‌های كڕیوه، به‌ڵام كه‌سێك نه‌یهێشتووه به‌و پیڵاوه دڵخۆش بێت و گوتی "كاتێك له لاوانی مانچێسته‌ر یونایتد یه‌كه‌م مووچه‌ی خۆم وه‌رگرت، ته‌مه‌نم 18 ساڵ بوو، زۆر دڵخۆش بووم، چووم پێڵاوێكی گرانبه‌هام له ماركه‌ی لۆبیتێنزی به‌ناوبانگ كڕی، گوتم مانگێكی دیكه هیچ شتێك ناكڕم، كه‌چی پیڵاوهكهیان لێ دزیم.
ئه‌و پیڵاوه دزراوه بۆ پۆگبا بایه‌خێكی زۆری هه‌یه‌و ده‌ڵێت "ئێستاش داوا له دزه‌كه ده‌كه‌م ئه‌و پێڵاوه‌م بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، هه‌رچی ده‌وێ بۆی ده‌كه‌م، چونكه ئه‌و پێڵاوه بۆ من به‌هایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.