یاریزانێكی پێشوی یانەی ریاڵ مەدرید، لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بەباشتر دەزانێت و رایدەگەیەنێت یاریزانەكەی بەرشەلۆنە باشترین یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێ-دا.
ئەنتۆنیۆ كاسانۆی ئیتاڵی و یاریزانی پێشوی یانەی ریاڵ مەدرید لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە لیۆنێل مێسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە باشترین یاریزانە لەمێژوی تۆپی پێداو كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یۆڤانتۆسیش نزیكترین یاریزانە لێیەوە.
لەبارەی بەراوردكاری لە نێوان مێسی و دیبالادا یاریزانەكەی پێشوی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وتویەتی " لەئێستادا بەراوردكردن لە نێوانیاندا دادپەروەرانە نییە، دیبالا ناتوانێت بگات بە ئاستی مێسی".
كاسانۆ وتوشیەتی " ئەو بۆچونەم لە گەورەیی دیبالا كەمناكاتەوە، ئەو یاریزانێكی بەهێز و زیرەكە، شێوازی یاریكردنی زۆر لە مۆنتێلا دەچێت، هەروەها رێژەیەكی زۆریش گۆڵ تۆمار دەكات، بەڵام مێسی شتێكی دیكەیە".
كاسانۆی تەمەن 38 ساڵ لە ساڵانی 2006-2008 یاریی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید كردوەو بە درێسی ئەو یانەیەوە 19 یاری ئەنجامداوە، بەڵام مێژوی یاریكردنی ئەو یاریزانە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید شكستخواردبوە.