زێدان لەدوای یەكسان بونەكەی دوێنێ شەو، گلەیی هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زێدان لەدوای یەكسان بونەكەی دوێنێ شەو، گلەیی هەیە

زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گلەیی لە یاریزانەکانی هەیە کە نەیانتوانی هەلی زۆری گۆڵکردن بڕەخسێنن لە یارییەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر بە یانەی ریال سۆسیداد.
یارییەکە بە ئەنجامێکی سپی و 0-0 کۆتاییهات، پاڵەوانی لالیگا دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا لە یەکەم یاریی خۆیدا لە خولی یانەکانی ئیسپانیا.
زیدان لەدوای یارییەکە بەشداری لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی کرد و بە ئۆنلاین وەڵامی رۆژنامەنوسانی دایەوە و گوتی: ئێمە هەمیشە هەوڵ دەدەین بەرەوپێشەوە بڕۆین و یارییەکە ببەینەوە، بۆیە پێموایە ئەمە دوو خاڵن کە دامانڕشتووە بەڵام لەم یارییەدا بەزەحمەت هەلی گۆڵکردنمان بۆ دروست دەکرا بە تایبەتی لە نیوەی دووەمدا، لە نیوەی یەکەمدا دوو سێ هەلمان هەبوو ئێمە نەمانتوانی گۆڵ بکەین و لەدەستماندان پێم وایە یاریەکی باشمان کرد، بەتایبەتی بەرگریکاران، وابزانم کەمێک لە هێڵی پێشەوە بزر بووین.

دەربارەی مارتن ئۆدیگارد و ئاستە بەرزەکەی شەوی رابردوو گوتی: زۆر دڵخۆشم بۆ مارتن ئۆدیگارد، وابزانم کەم تا زۆر باشتر دەبێت و باشتر لەگەڵ تیمەکە دەگونجێت، سەبارەت بە پێکانەکەی ئەو، تەنیا کەمێک لە ئەژنۆی درا، بەڵام بە سووکی، بۆ یاریکردن ئامادەدەبێت.
زیدان گلەیی لە ئامادەکارییەکانیش هەیە و دەڵێت: ئامادەکارییەکانمان بەپێی پێویست نەبوون، سێ هەفتەمان هەبوو بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەم خولە و تەنیا یەک یاریدۆستانەمان کرد کە ئەوەش زۆر کەمە، ئێمە ئامادەدەبین و باشتر دەبین.
یاریی داهاتووی ریال مەدرید لە یاریگەی خۆی بەرامبەر بە یانەی ریال بێتیس دەبێت لە رۆژی 26ـی ئەم مانگە.

هه‌واڵی گرنگ