ئەمشەو ئینتەرمیلان یەكەم تاقیكردنەوە ئەنجام دەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمشەو ئینتەرمیلان یەكەم تاقیكردنەوە ئەنجام دەدات

یانەی ئینتەرمیلان یەکەم یاریی لە وەرزی نوێی سێریا ئەیدا ئەنجامدەدات و لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر فیۆرێنتینا یارییدەکات.
یارییەکە کاتژمێر 21:45 لە رکابەرییەکانی گەڕی دووەمی خولەکەدا بەڕێوەدەچێت، نیرازۆری دوای گواستنەوەی ئەشرەف حەکیمی، ئارتورۆ ڤیدال، ئەلیکساندەر کۆلارۆڤ و گەڕاندنەوەی ناینگۆلان چاوی لەوەیە لەم وەرزەدا ئەنجامی باشی هەبێت و رکابەری لەسەر پلەکانی پێشەوە بکات.
ئینتەر بەهۆی گەیشتن بە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ، یاریی یەکەمی لە سێریا ئەیدا دواخرا، بۆیە بۆ ئەوان ئەمڕۆ دەستپێکی وەرزی نوێیە.
لە یارییەکی دیکەدا یانەی ئاتالانتا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی تۆرینۆ یارییدەکات، یانەی لازیۆ دەبێتە میوانی یانەی کالیاری، کە ئەمەی دواییان دوێنێ گواستنەوەی دیێگۆ گۆدینی لە ئینتەرەوە راگەیاند.
یانەی سامپدۆریاش لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی بێنیڤێنتۆ دەکات.

هه‌واڵی گرنگ