دوێنێ وەرنەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوێنێ وەرنەوە

لە بێئیشیا مەلای مەشهور ناچار ئەبێت دوکانێکی سەعاتچاکردن دابنێت ، بێ ئەوەی فڕی پێوە بێت..رۆژێکیان لاژگێک کەڵەشێرێک ئەبات بۆ دوکانەکەی و ئەڵێت بەشکوم ئەم کەڵەشێرەم بۆ چاک بکەیتەوە...مەلا نەسرەدینیش ئەڵێت ئەرێ ئەوە تۆ ساقی؟من سەعات چاک ئەکەمەوە نەک کەڵەشێر..ئەڵێ قوربان نەوەڵا ساق نیم ، لەتم.. ئەزانم ئەمە ئیشی تۆ نییە..بەس ئەم کەڵەشێرە تەوقیتەکەی تێکچووە..قەت لەکاتی خۆیدا وەکو جاران ناخوێنێ..بەحەق و ناحەق ئەقوقێنێ..مێشکی بردووین و کاتی نوێژەکانیشی شێواندووە.. مەلای مەشهوریش ئەزانێ ئەم کابرایەی بۆ حاڵیی ناکرێ..ئێ رزقێکیشە خوا داویەتی... ئەڵێ باشە داینێ..سبەی وەرەوە بۆت چاک ئەکەمەوە.. ئێوارە مەلا وەک پیاو ، کەڵەشێر سەرئەبڕێت و ئەیخوات و هەرچی ئێسقانی تیایە گەورەوبچووک ئەیخاتە ناوقابلەمەیەکەوە و ئەیباتەوە بۆ دوکان..کابرای خاوەن کەڵەشێر خۆی ئەکا بەدوکانەکەی مەلای مەشهورا و ئەڵێ چیتکرد لە کەڵەشێرەکەم.. ئەویش ئەڵێ تۆ حەڵاڵ زادەیت..پێش تۆش هەر ئیشم تیا ئەکرد..قابلەمەکە ئەخاتە سەرمێزەکە و سەرقاپەکەی لا ئەدا و هەموو ئێسقانەکانی کەڵەشێرەکە پیشانی کابرا ئەدات ، ئەڵێ ئەوەتا لەدوێنێوە ئیشی تیا ئەکەم ، وا پارچەکانیم کردووەتەوە ، ئەوە زەمبەلەک ، قوڕمیش ، سانیەژمێر ، شوێنی قوقاندن، تەوقیتەکەی.. کورە ئەم کەڵەشێرەی تۆ بۆ شتەکانی هەمووی وێرانە..؟! هەرباش بوو هێنات...سبەی وەرەوە...بەشکوم تەواوی بکەم بۆت...ئیشێکی ژوانت بۆ ئەکەم... ئەویش ئەڵێ : ئەک یاخوا دەستتخۆش بێ.. باشە سبەینێ یەمەوە.. سی ساڵە مەلا نەسرەدین ئەمڕۆ نا سبەی ئەکات بەخاوەن کەڵەشێر.. ئەویش هەر دێتەوە بەخەیاڵی خەتوخاڵی..

هه‌واڵی گرنگ