چی بكەین بۆئەوەی پێوەری زیرەكی كارەباكە نەكوژێتەوە؟ لەكوردیو بیزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چی بكەین بۆئەوەی پێوەری زیرەكی كارەباكە نەكوژێتەوە؟ لەكوردیو بیزانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە: لەئێستادا وەزارەتی كارەبا، بڕی كارەبای پێوەری زیرەكی بۆ ماڵان دیاریكردوە، كە بۆ سنگڵ فەیس (40) ئەمپێر و سری فەیس (90) ئەمپێرە و پێویستە سەرجەم هاوڵاتیان ئەم زانیاریانەی خوارەوە بزانن:

1-ئەگەر وزەی كارەبا بەكاربهێنرێت زیاتر لەو ئاستەی كە دیاریكراوە، كارەباكەت بۆ ماوەی یەك دەقە (60 چركە) دەكوژێتەوە، دواتر دەگەڕێتەوە.
2- ئەگەر بەكارهێنان كەم نەكەیتەوە وەك ئاگاداركردنەوە، بۆ ماوەی (250 چركە) دووبارە دەكوژێتەوە، دواتردەگەڕێتەوە و بۆ ماوەی (60 چركە) هەڵدەبێتەوە.
3- ئەگەر بەكارهێنان كەم نەكەیتەوە، ماوەی (22 خولەك) كارەباكەت دەكوژێتەوە، دواتر هەڵدەبێتەوە.
لەهەموو حەڵەتەكاندا واباشترە نەهێڵێن بەكارهێنانی كارەبامان بچێتەوە سەرو ( 40) ئەمپێر بۆئەوەی پێوەرەكانمان نەكوژێتەوە، ئەو ئامێرانەی كارەبایان زۆر دەوێت بەیەكەوە بەكارەیان نەهێنین، ئەگەر كوژایەوە پێویستە پەیوەندی بەژمارەی (كۆڵ سەنتەرەكانەوە) بكەین، ژمارەی سەر سندقی پێوەرەكە بدەین بە(كۆڵ سەنتەر) بۆ هەڵكردنەوەی كارەباكە.
- ژمارەی كۆڵ سەنتەرەكانی ناوشاری سلێمانی و عەربەت و دەوروبەری:
07738313100
07738313101
07738313102
07738313103

هه‌واڵی گرنگ