ئەوەی تەشریعی یاسا دەکات، خۆی یاسا شکێنی بکات.!!!ئیتر چۆن خەڵکی جێبەجێی بکات؟!!!..
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەوەی تەشریعی یاسا دەکات، خۆی یاسا شکێنی بکات.!!!ئیتر چۆن خەڵکی جێبەجێی بکات؟!!!..

يا اصحاب العلم يا ملح البلد من يصلح الملح إذا الملح فسد...
(زانایان ،سەرکردەکان ،مامۆستاکان ،گەورەکان،...هتد)کە وەک خوێن لەوڵاتدا،کە خوێ گەنی کێ چاکی کات؟؟!! ...
ئەگەر ئەوەی تەشریعی یاسا دەکات خۆی یاسا شکێنی بکات.!!!ئیتر چۆن خەڵکی عام یاسا جێبەجێ بکات؟!!!..
ئەگەر پێش نوێژ و ووتار بێژ ی مزگەوت خۆی تاوان بکات وقسەوکرداری پێچەوانەی یەکتربێ !!!چۆن قسەیان کاریگەری دەبێ وخەڵک بەقسەیان دەکات و گۆڕانکاری ڕوودەدات؟!!..
ئەگەر دایکان وباوکان خۆیان ڕێزی یەکترنەگرن وپارێزگاری لەبەهاباڵاکان نەکەن!!!!ئیتر منداڵەکانیان چۆن بەقسەیان بکەن وبەنمونەو قدوەیان بزانن ؟!!...
ئەگەر مامۆستایان شارەزای زانستیان نەبێ و ئەتەکێتی قسەکردن وهەڵسوکەوت و پۆشاکی شایستە بە پیشەی مامۆستایی نەبوو ،چۆن قوتابی فێری زانست وڕێز بێ ؟!!....
ئەگەر گەورەکان وسەرکردەکان درۆ لایان بویە ئاوخواردنەوەو بەکارهێنانی پلە و پۆست وپارە بۆ بەرژەوەندی شەخصی بو بە عادەت ئیتر چۆن داوا لەئەندامان شوێنکەوتوانیان بکرێ کە خۆبەخشانەولێبڕاوانەو خۆنەویستانە کاربکەن ؟!!!
چەند جوانە پەندی پێشینان ،بۆئەوەی گۆشت نەگەنێ خوێی لێ دەدەن ئەگەر خوێ بگەنێ چی لێبکەین ؟چۆن چاکی کەین ؟؟

هه‌واڵی گرنگ