لەمپەرەکانی بەردەم چاکسازی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەمپەرەکانی بەردەم چاکسازی

چاکسازی گەورەترین وپیرۆزترین کارە کە دەبێت هەمو تاک وکۆمەڵگەودەسەڵاتێک ئەنجامی بدات،ئەگەر گەندەڵی پەرەی سەندو وەکو شێرپەنجە بەناو جەستەی گۆمەڵگادا بڵاوبویەوە وڕێگای لێ نەگیرا، سەرەنجام وئایندەیەکی ڕەش چاوەڕێی دەکات وڕوخان داڕوخان وشکست لەدوای شکست بەرۆکی دەگرێت.

لەم بارودۆخە مەترسیدارەدا کاتێک گەندەڵەکاری دەبێتە پڕۆسەو خاوەنی هێز وپەیکەرولەلایەن چەندین کەس وگروپەوە پشتگیری دەکرێت. بۆی هەیە ئەم کەس وگروپانە پشتیوانی دەرەکی وبگرە نێودەوڵەتیان هەبێت وبەرژەوەندی گروپەکانی پشت پردەوهێزه شاراوە دەست ڕیشتوە جیهانیەکان بیان جوڵێنێ وڕێگا نەدات بیڕوخێنن ولێیان بدرێت وئامادەن هەمو کەس ولایەنێک بکاتە قوربانی ئامانجەکانی خۆیان وسل لە هیچ ڕێگاو کردارێک ناکەنەوە تاوەکو بگەنە ئەو پێگەی دەیانەوێت.

کەواتە لەمپەر لەبەردەم چاکسازی هەیەو مەترسی زۆر لەسەرڕێگای ئەو کاراکتەرودەسەڵاتانە هەیه کە دەیانەوێت چاکسازی بکەن.

لەمپەرەکان وەکو:
1-خاوەن بەرژەوەندیەکان: ئەوانە هیچ کات دلخۆش نین بەچاکسازی وبەهەمو شێوەیەک دژی دەوەستنەوە.ئەو بەرژەوەندی خوازانە تەنها خۆیان دەبینن ومافی خەڵکانی تر بەڵایانەوە هیچ بونی نیە.
2-گروپە گەندەلکارەکان:ئەمانە خۆیان کاری گەندەلی دەکەن وزنجیرەی خۆیان دروست دەکەن لەسەرەوە بۆخوارەوە.
3-سودمەندەکان لەگەندەلی: ئەوانەن کە داهاتیان لەسەر ئەم گەندەلانەیه وبازاڕیان بەهۆی ئەوانەوە دەجوڵێت.
4-دارودەستەو پاسەوان :ئەوانەن کە بەرگری لەسەرانی گەندەلی دەکەن وخۆیان لەسەربەکوشت دەدەن ولەپێناویاندا خەڵکیش دەکوژن.
5-هێزە جیهانیەکان وگروپه نەهێنیەکان: ئەوانە پشت وپەنای گەندەله لۆکالیەکانن بۆ سپی کردنەوەی پارەو بردنەدەرەوەی بۆ بانک وڵاتانی تر وبەرهێنانی بەم پارەیە.
6-پێگەی حزبی وکۆمەڵایەتی:زۆر جار کەسی گەندەڵکار پشتێنەیەکی جەماوەری بۆخۆی دروست دەکات، یان لەناو حزبێکدا پێگەی باڵای هەیەو بۆی هەیە لەناو دەسەڵاتیش بێت وپێگەی باڵای هەبێت بۆ ئەوەی، ئەوکات سزادانی کێشەی تری لێ دەکەوێتەوەوبۆی هەیە ئەو کەسە خۆی بەقوربانی نیشان بدات وبواری تر بجولێنێ دژی پڕۆسەی چاکسازی.
7-نەبونی دادوەریەکی بێ لایەن وخاوەن هێز وپاک وبێگەرد: لەم حاڵەتەدا هەرکەسیێک دەگاتەئەو دادگایە ئیتر لەوێ کەسانی گەندەڵ دەتوانن بێ تاوانی خۆیان بسەلمێنن.ویژدانی دادوەرو پارێزەرەکان بەلاڕێدا ببەن، بە ترس یان لەخشتە بردن بەپارە وبگرە تیرۆرکردنیش.
8- بەکارهێنانی هەستی نەتەوەیی یان مێژووی خۆی وخەباتی ڕابردوی بۆ شەرعیەت دان بە کارەکانی ئێستای وڕێگانەدان بەڕەخنە لێگرتن وسکالاتۆمارکردن لەسەری.
9-بەهێزی وبەربڵاوی وچەکداربونی ئەو کەس وگروپانە: کاتێک ئەوانە دەبنە خاوەن هێزی چەکدار وپێگەو هێزی سیاسی ئیتر دەبێ چاکسازی کار کەسێکی لەوان بەهێزتربێت، وتوانای هەبێت بەسەریاندا ئەگینا مەحاڵە بتوانرێت چاکسازی ئەنجام بدات وتیایداسەرکەوتوبێت.

هه‌واڵی گرنگ