دووبارە دابەشبونی جیهان لەنێوان ڕوسیاو ئەمریکا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دووبارە دابەشبونی جیهان لەنێوان ڕوسیاو ئەمریکا

 

 

پێش ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت جیهان دابەش ببو بەسەر دوو بلۆکی ڕۆژهەڵات وڕژئاوا، بەڵام دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەتی بلۆکی ڕوژهەڵات ئیتر جیهان بەرەو تاک جەمسەری هەنگاوی ناوەو ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی جیهانیان کۆنتڕۆل کردو سەرەنجام بۆش لیستێکی دروست کرد بۆئەو وڵاتانەی دژی هەژمونی ئەمریکین وپێی دەوترا لیستی ڕەش وبە بیانوی جەنگی دژی تیرۆر افغانستان وعیڕاقی داگیرکردو بەبیانوی بەرگری لە ئیسڕائیل وئاسایشی ئیسڕائیڵ هەمو وڵاتانی عەرەبی خستە ژێر هەژمونی سیاسەتی خۆی وبگرە شۆڕشی گەڵانی عربی بۆ ڕزگاربون لە دەسەڵاتە کۆنەکان هەرەس پێ هێنا لە میسروسوریاویەمەن ولیبیاودواینیان لەتونس. ڕوسیای دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت لاوازبولەڕوی سیاسی وسەربازی وئابوری بۆیه ئەویش کەوتە دوای هەوای سیاسەتی ئەمریکی، بەڵام ئێستا ڕوسیاهەست دەکات کەوا مافی پێشێڵ کراوەو سوکایەتی پێکراوەو پێدەچێ پێگەی ئابوری وسیاسی وپیشەسازی وسەربازی بەهێزبوبێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی لەسوریا تاڕادەیەک سەرکەوت بەشکست پێهێنان بەڕوخانی ڕژێمی بەشارئەسەدو دوایین جاریش پشتیگیری کردنی لە کازاخستان دژی شۆڕشی خەڵک وسەرکوت کردنی نەیارانی دەسەڵاتی وڵاتەکە چونکەسەرۆکەکەی تۆکاییف سەربە ڕوسیایە، هەروها ڕوسیا لە زۆربەی وڵاتانی قەوقاز هێزی سەربازی هەیە وڕێک کەوتنی پاراستنی ئاسایشی هاوبەشیان هەیە بەم بیانوەش تداخلی کردە ناو کازاخستان. دوای هێرشی ڕوسیابۆسەر ئۆکڕانیا، ئیتر جیهان خەریکە بۆ ساڵانی جەنگی سارد دەگەڕێتەوەو جیهان دەبێتە دوو بلۆک، لێرەدا دەبینین کەئەوڕوپاو ئەمریکاو یابان وکۆریای باشورو ئوستڕالیا پشتگیری ئۆکرانیا دەکەن دژی ڕوسیاو بەچەک وبە ناردنی یارمەتی دارایی وبگرە جەنگاوەری خۆبەخش دەنێرن بۆ ئۆکڕانیا، بەڵام ڕاستەوخۆ بەشداری ناکەن وزۆر لە بارودۆخی شەڕی ئەفغانستان دەچێت. لەلایەکی ترەوە جیهان هاوسۆزە لەگەل خەڵکی مەدەنی ئۆکڕانیا بەهۆی ئاوارەبونیان. کەچی ڕوسیا زۆر گەماڕۆدراو دیاره وتا ئێستا هیچ وڵاتێک بەڕاشکاوانە پشتگیری ناکات جگەلە بیلاڕوسیاوشیشان کە دوو هاوپەیمانی ڕوسیان، بەڵام هەندێ وڵاتی وەکو چین ناڕاستەوخۆ پشتگیری ڕوسیا دەکەن یان کۆریای باکوروئێران وسوریاو ئیماڕات وسعۆدیە، ئەمانەش بەهۆی بەرژەوەندی خۆیانەوەیه، امریکا هەوڵ ...

 

هه‌واڵی گرنگ