هۆكار و پاڵنه‌ری ڕه‌خنه‌گرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێ سیاسه‌ت و بڕیاری لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ته‌نها ئه‌وه‌نیه وه‌ك لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆن و ناڕازی نیگه‌رانی و ڕه‌خنه‌كانمان ئاراسته‌بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی لاوازكردنی پێگه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و جۆشدانی ڕای گشتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی خۆمان وه‌ك لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆن. ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌بۆخۆی مافێكی سیاسی و ڕه‌وایه له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسیدا بۆهه‌رهێزێكی ئۆپۆزسیۆن. به‌ڵكوهۆكار و پاڵنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانمان به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆئه‌وه‌یه كه لایه‌نی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوه‌سته‌بكات و خۆی به‌دوربگرێت له‌بڕیار و سیاسه‌تی چه‌وت و نادروست و هه‌وڵبدات باشتر خزمه‌تی خه‌ڵك و وڵات بكات. هه‌روه‌ك ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانمان بۆئه‌وه‌یه كه‌هه‌ندێ له‌بڕیارو سیاسه‌ته نادروسته‌كانی ده‌سه‌ڵات، كاریگه‌ری سه‌لبی و دژواری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌زمونه سیاسیه‌كه‌ی له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا كه‌به‌رهه‌می خوێن و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌م به‌شه‌یه له‌كوردستان، ئومێدیش وابوو كه هیواو ئیلهام به‌خشی به‌شه‌كانی تری نیشتیمانه دابه‌شكراوه‌كه‌مان بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا به‌هۆی شكست و سیاسه‌ته نادروسته‌كانی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌و ئومێد و هیوایه خه‌ریكه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه.
ئاشكرایه كاركردن بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه یاساییه‌كانی سیستمی حوكمڕانی و قوڵكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی و ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌رانی بۆتێكڕای خه‌ڵكی هه‌رێم ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كی و له‌پێشینه‌ی حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاته. هاوكات هێنانه‌دی ئه‌زمونێكی سیاسی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو، هیواو ئامانجی هه‌مو لایه‌كه، به‌ڵام بۆهێنانه‌دی ئه‌وهیواو ئامانجه، پێویسته له‌سه‌رلایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌وڕاستیه له‌به‌رچاوبگرن كه‌پارێزگاریكردن له‌شوناس و ناسنامه‌ی ئاینی و مێژوویی خه‌ڵكی كوردستان، یه‌كێكه له‌پایه گرنگه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وێنی سه‌قامگیری سیاسی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیه‌و ڕێگه‌خۆشكه‌ریشه له‌به‌رده‌م گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتنی ڕاسته‌قینه‌دا.
له‌وبواره‌دا باشتروایه كه‌سود له‌ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتووه‌كانی وه‌ك ژاپۆن و كۆریای باشور و مالیزیا و سه‌نگافوره وه‌ربگیرین كه‌له‌ئێستادا گه‌یشتون به‌ئاستی وڵاتانی جیهانی یه‌كه‌م و بگره له‌هه‌ندێ ڕوه‌وه پێش زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی یه‌كه‌میش كه‌وتوون. له‌م وڵاتانه‌دا ڕاسته زۆر به‌چاكی سودیان له‌زانست و ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م و به‌رهه‌مه‌كانی مۆدێرنه وه‌رگرتووه به‌ڵام هاوكات زۆربه‌چاكی توانیویانه پارێزگاریش له‌شوناس و كو‌لتور و داب و نه‌ریتی ڕه‌سه‌نی مێژوویی خۆیان بكه‌ن.
به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا مه‌خابن تائه‌م چركه‌ساته‌ش جگه‌له‌هه‌ندێ دیارده‌و پرۆژه‌ی ڕواڵه‌تی، هیچ ستراتیژ و هه‌نگاوێكی دروست و دوورمه‌ودا بۆهێنانه‌دی سیستمێكی حوكمڕانی پێشكه‌وتوو به‌دیناكرێت. به‌ڵكو له‌هه‌ندێ ڕووه‌وه كاری دژ و پێچه‌وانه ده‌بینرێت وه‌ك چاره‌سه‌رنه‌كردنی ڕیشه‌یی گه‌نده‌ڵیه‌كان و لاوازكردنی به‌رده‌وامی دامه‌زراوه سه‌ره‌كیه‌كانی سیسته‌می حوكڕانی و چه‌ندین دیارده‌ی نه‌خوازراویتر، به‌وه‌شه‌وه‌نه‌وه‌ستاون ئه‌وه‌تا به‌شێوازی جیاجیا و به‌رنامه‌بۆكراو كارده‌كرێت بۆگۆڕینی شوناسی ئاینی ڕه‌سه‌نی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه و په‌راوێزخستن و كاڵكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری مه‌نهه‌جی په‌روه‌رده‌یی هوڵقوڵاو له‌ئاینی ئیسلام كه‌ئاینی زۆرینه‌ی زۆری گه‌لی كورده به‌گشتی.
خۆئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌دوورخستنه‌وه‌و كاڵكردنه‌وه‌ی مه‌نهه‌جی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌وپاساوه‌بێت گوایه زه‌مینه سازی بكرێت بۆپێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌ئاینیه جیاوازه‌كانی كوردستان، ئه‌وه‌له‌ڕاستیدا پاساوێكی نادروسته، چونكه پرسی پێكه‌وه‌ژیان و ڕێزگرتن له‌پێكهاته ئاینیه‌ڕه‌سه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی وه‌ك هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تری موسڵمان، هه‌ڵقوڵاوی بنه‌ماو به‌هاباڵاكانی ئاینی ئیسلام خۆیه‌تی كه‌به‌درێژایی مێژوی چه‌ندین سه‌ده ڕێزی ته‌واوی له‌ئاینه‌كانیتر و شوێنكه‌وتووه‌كانیان گرتووه‌و به‌رده‌وام پارێزگاریشیان لێده‌كات.
له‌وسۆنگه‌یه‌وه ئێمه له‌یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان وه‌ك لایه‌نێكی كوردستانی و نیشیمانی ڕه‌سه‌ن، خۆمان به‌خه‌مخۆر و دڵسۆزی ڕاسته‌قینه‌ی ئێستا‌و ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه ده‌زانین و به‌رگریكردن له‌ناسنامه‌و شوناسی مێژویی و ئیسلامی گه‌له‌كه‌مان، هاوشێوه‌ی به‌رگریكردن له‌مافه‌نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانیتر ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی له‌پێشینه‌ی خۆمانه‌و له‌سه‌ریشی به‌رده‌وام ده‌بین.