ئایا ئازادی رادەربڕین بۆ غەیری موسڵمان لە ژێر دەسەڵاتێکی ئیسلامی رێگەپێدراوە؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا ئازادی رادەربڕین بۆ غەیری موسڵمان لە ژێر دەسەڵاتێکی ئیسلامی رێگەپێدراوە؟

ئایا ئازادی رادەربڕین بۆ غەیری موسڵمان لە ژێر دەسەڵاتێکی ئیسلامی و دەڵەوتێکی ئیسلامی رێگەپێدراو و ڕەوایە..؟

لە ژێر ساییەی حوکمێکی شەرعی و دەوڵەتێکی ئیسلامی ئازادی رادەربڕین شتێکی رێگەپێدراوە بۆ کەسانێک کە موسوڵمان و لەسەر ئایینی ئیسلام نین.

نمونەی ئەمە لە ژیاننامەی پێغەمبەری ئیسلام بە کردەی زۆرە..

دەقی تەواومان لەبەردەستە کە ئەوانەی موسڵمان نین ولەسەر ئایینی ئیسلام نین مومارەسەی ئازادی خۆیان بکەن ئەو بەڵگانەی لەبەردەستن عەمەلین واتە کردەیی(کردارن)کە ئەوەش مانای وایە لە(وتە-قول)بەهێزترە.

بۆ نمونە: مامەڵەی پێغەمبەری ئیسلام لەگەڵ جوولەکە و مەسیحی لە شاری مەدینە و مانەوەیان لەسەر ئایینی خۆیان و زۆرلێنەکردینان بۆ ناو ئایینی ئیسلام.

وە داننانە بەوەی کە خاوەنی کتێبی ئاسمانین.

هەرچەندە چەواشەکاری و بەلاڕێدابردن لە کتێبەکانیان و ئایینەکەیاندا کردبوو بەڵام پێغەمبەری ئیسلام وەک(اهل الکتاب) مامەڵەی لەگەڵ کردوون.

فەرمانی بەوەکردبوو هەرچی ئازادی هەیە لەرووی پەرەستن و دروشمە ئاینییەکانیان هەیە بیاندرێتێ و پەرەستگاکانیان بپارێزرێ.

گرنگترین شایەد بۆ ئەمە نووسینەوەی دەستوورەکەی مەدینەیە کە پێغەمبەر دوایی گەیشتنی بۆ مەدینە نووسیویەتێەوە.

نمونەی ئەمەش لە بڕگەی (بیست وپێنج) دا هاتووە(للیهود دینهم، و للمسلیمن دینهم).

نووسینی: ٲ. یاسین عبداللە رسول الورتي

لە عەرەبییەوە: هەردی ئەنوەر

سەرچاوە: ضوابط الحریة التعبیر عن الرٲي في الشریعة الاسلامیة و المذاهب الفكریة المعاصرة

باشراف: م. د. صلاح الدین محمد قاسم النعیمي

هه‌واڵی گرنگ