لە درێژەی یارییەكانی خولی ئینگلتەرا و لە هەفتەی 19، یانەی مانچستەر یونایتد رووبەڕووی یانەی بۆرنمۆس بوەوە.
لە تایمی یەكەمدا و لە خولەكی 23 كاسیمیرۆ گۆڵێكی بۆ مان یونایتد كرد و ئەو تایمەی بەو تاكە گۆڵە لە سوودی یانەكەی كۆتاییپێهێنا.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكەكانی 49 و 86 لۆك شاو و ماركۆس راشفۆرد دوو گۆڵی تریان بۆ مان یونایتد تۆماركرد و سەرەنجام یاریەكەیان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
بەم ئەنجامە، مانچستە یونایتد بە 35 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدایە، فولهام چووە پلەی حەوتەم.