ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (لیڤەرپوول 4 - 2 نیوكاسڵ) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (لیڤەرپوول 4 - 2 نیوكاسڵ) ببینە

 

لیڤەرپول شوێنی خۆی باشتركرد لە پێشەنگی یانەكانی پرێمەرلیگ و برینەكانی نیوكاسڵ یۆنایتدی قوڵتر كردەوە كاتێك لە درێژەی یارییەكانی گەڕی 20می خولەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ براوە بوو.

لەخولەكی 22 محمد سەلاح لێدانێكی سزای بۆ لیڤەرپول بەفیرۆدا،گێمی یەكەمیش بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گێمی دووەم بە چوار خولەك محمد سەلاح گۆڵی یەكەمی لیڤەرپولی تۆمار كرد،بە خێرایی دوای پێنج خولەك ئەلیكساندەر ئیساك گۆڵی بەرامبەری بۆ نیوكاسڵ یۆنایتد تۆمار كردەوە، ئەمجارەیان كۆرتیس جۆنز لەخولەكی 74 گۆڵی دووەمی بۆ لیڤەرپول تۆمار كرد،دوای چوار خولەكی تر كۆدی جاكۆبۆ گۆڵی سێیەمی لیڤەرپولی تۆمار كرد،لەخولەكی 81 سڤین بۆتمان گۆڵی دووەمی نیوكاسڵ یۆنایتدی تۆمار كرد،بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە چوار خولەك بە لێدانی سزا محمد سەلاح گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی تیپەكەی تۆمار كرد، بەم دوو گۆڵەش بووە خاوەنی 12 گۆڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گۆڵكارانی خولەكەی گرتوەو لیڤەرپولیش لە پێشەنگ بووە خاوەنی 45 خاڵ.

هه‌واڵی گرنگ