ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (ریال مەدرید 5 - 3 ئەتلەتیكۆ مەدرید) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (ریال مەدرید 5 - 3 ئەتلەتیكۆ مەدرید) ببینە

 

لە یارییەكی پڕ گۆڵدا یانەی ریال مەدرید بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە ئەتلەتیكۆمەدریدی بردەوەو گەیشتە یاریكۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.

ماریۆ هێرمۆسۆ لەخولەكی حەفت گۆڵی یەكەمی بۆ ئەتلەتیكۆمەدرید تۆمار كرد، لەخولەكی 20 ئەنتۆنیۆ رۆدیگۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ ریال مەدرید تۆمار كردەوە،دوای 10 خولەكی تر فێرلاند مێندی گۆڵی دووەمی ریالی تۆماركرد، لە خولەكی 37 ئەنتوان گریزمان گۆڵی بەرامبەری بۆ ئەتلەتیكۆمەدرید تۆمار كردەوە گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەخولەكی 79 ئەنتۆنیۆ ردیگر بەهەڵە گۆڵی سێیەمی بۆ ئەتلەتیكۆمەدرید تۆمار كرد،لەخولەكی 86 دانی كارفاخال گۆڵی بەرامبەری بۆ ریال مەدرید تۆمار كردەوە، كاتی ئاسایش بەیەكسان بوون بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هات و یارییەكە چووە كاتی زیاد كراو.

لەخولەكی 116 ستیڤان سافیچ بەهەڵە گۆڵی چوارەمی بۆ ریال مەدرید تۆمار كرد،لەكۆتا خولەكیش ئیبراهیم دیاز گۆڵی پێنجەمی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش ریال مەدرید گەیشتە یاریكۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.

هه‌واڵی گرنگ