ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (لیڤەركوزن 3 - 0 بایرن میونخ) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (لیڤەركوزن 3 - 0 بایرن میونخ) ببینە

 

لەیارییەكی هەفتەی 21ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایر لیڤەرکون میوانداری لە بایرن میونشن کرد، بۆ رکابەری لەسەر پلەی یەکەمی بۆندس لیگا.

تایمی یەکەم، لیڤەرکوزن بە ئاست و ئەنجام لە پێش بایرنەوە بوو، مەترسی بۆ سەر گۆڵی یانەی میوان زیاتر بوو، لە خولەکی 18ش جۆسێب گۆڵی پێشکەوتنی بۆ تۆمارکردن و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی چاڤی ئەلۆنسۆی راهێنەر، باڵا دەستی خۆیان لە خولی ئەڵمانیا دوپاتکردەوە و دوو جاریتر تۆڕی گۆڵی یانە باڤارییەکەیان هەژاند، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی 50 و پێنج خولەکی کاتی زیادکراو بوون، لە رێگەی جریماڵدۆ و فریمپۆنگەوە،

سەرەنجام لیڤەرکوزن بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە هێنا و بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ لە پێشەنگە، بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ بایرن کە لە پلەی دووەمدایە.

هه‌واڵی گرنگ