لەخۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی سلێمانی، نزیكەی ٤٠ مامۆستا دەستگیركران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی سلێمانی، نزیكەی ٤٠ مامۆستا دەستگیركران

ئەمڕۆ دووشەممە بۆ پێدانی دوایین مۆڵەت بە یەكێتی و بۆ ڕاگرتنی كارەكانی "هەژماری من" لە سلێمانی خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، چەند چالاكوانێك دەستگیركران و ڕێگری لەخۆپیشاندانەكەش كرا.

پەیامنێری كوردیو لە شاری سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ دووشەممە لەشاری سلێمانی لەبەردەم پاركی مەلیك مەحموود خۆپیشاندان دەستیپێكردو بڕیاربوو خۆپیشاندەران بەرەو دەباشان بڕۆن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگرییان لێكرا.

هەروەها پەیامنێرمان وتیشی: لەخۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی سلێمانی، نزیكەی ٤٠ مامۆستا دەستگیركران كە دیارترینیان مامۆستا سادق هەڵەدنی بوو.

جێگەی باسە، ڕۆژی پێنج شەممە 21ی ئازاری 2023 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا مامۆستایانی ناڕازیی هەڵوێستی نوێیان ڕاگەیاند: ئەگەر یەكێتی تا رۆژی دووشەممە بڕیاری راگرتنی كارەكانی "هەژماری من" لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە نەدات و بڕیاری مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق نەدات، ئەوا هەمان رۆژ خۆپیشاندانی فراوان لە بەردەم دەباشان (ماڵی مام جەلال) ئەنجام دەدەن.

 

هه‌واڵی گرنگ