راهێنەری دۆرتمۆند : بروام وایە هیچ تیپێك ناتوانێت بە ئاسانی لە یاریگای ئێمە رزگاری بێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

راهێنەری دۆرتمۆند : بروام وایە هیچ تیپێك ناتوانێت بە ئاسانی لە یاریگای ئێمە رزگاری بێت

 

ئیدین تیرزیچی راهێنەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی رایدەگەینێت ، لەیاری چوون شایستەی دۆران نەبووین و دەبوایە بە، بەرامبەر بوون لە یاریگا هاتباینە دەرەوە ئەمەش دەبووە ئەنجامێكی دادگەرانە بۆ ئێمە، چەند هەڵەیەكمان ئەنجامدا بەمەش باجەكەماندا، ئێستاش بەشێوەیەكی باش ئامادەكاریمان بۆ ئەم یارییە كردووەو كارمان لەسەر راستكردنەوەی هەڵەكان كردووەو ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەوەی لەم یارییەدا سوود لەو بۆشاییانە وەربگرین كە لە تیپی بەرامبەر هەیەو دەمانەوێت سەرجەم رێرەوەكانیش لەبەردەم ركابەرەكەمان دابخەین.

تێرزیچ رایگەیاند ، دەزانین یاریكردن بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید ئاسان نیە چونكە تیپێكی زۆر بەهێزە و توانای ركابەریەكی باشی هەیە بەتایبەتی لەبەرگری، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە داوا لە هاندەران دەكەین بە شێوەیەكی باش لە یاریگا ئامادەبن و پاڵپشتی یاریزانەكان بكەن بۆ ئەوەی بتوانین بردنەوە تۆمار بكەین و بگەینە قۆناغی داهاتوو.

ئەوەیشی وت ، بروام وایە هیچ تیپێك ناتوانێت بە ئاسانی لە یاریگای ئێمە رزگاری بێت و بتوانێت ئەنجامێك بەدەست بهێنێت خواستی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەمەش لە یارییەكانی رابردوو بەروونی دیار بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ