سه‌نته‌ری ستراتیژی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران وئامارهكانی له‌ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ بڵاو ده‌كاته‌وه.
فازل غه‌راوی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ستراتیژی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندوه: له‌ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می 2024 دا، له‌عێراق 20 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران تۆماركراوه، و ژماره‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران بۆ مانگی یه‌كه‌م گه‌یشتووه‌ته 7 هه‌زار و 454 كه‌س، وله‌مانگی دوو گه‌یشتووه‌ته 4 هه‌زار و 560 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه، و مانگی سێ 4 هه‌زار و 417 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆماركراون.
غه‌راوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، نه‌بوونی متمانه‌یه له‌نێوانیان دا، ونه‌بوونی لێكتێگه‌یشتن وتوندوتیژی خێزانی ودهستوهردانهكانیان، وهاوسه‌رگیری پێشوه‌خته ودۆخی ئابووری وخیانه‌ت وخراب به‌كارهێنانی تۆره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و بۆنی زیاتر له یه‌ك خێزان له‌نێو ماڵێكدا بۆته هۆی دروستكردنی كێشه‌ی گه‌وره و له‌وانه‌ش جیابوونه‌وه.
ناوبراو داواشی له‌حكومه‌تی عێراق كرد، هه‌ڵمه‌تی ئایینی وكۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی له‌رێگه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و راگه‌یاندن وهه‌ڵمه‌تی نیشتیمانیه‌وه هۆشیاری له‌نێو خه‌ڵك بڵاوبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سنورێك بۆ جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران دابنرێت وده‌رفه‌تی كاری زیاتر بۆ گه‌نجان بره‌خسێندرێت.